پێدانی مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
بۆ نەخۆشخانە:
نابێت دکتۆری سەرپەرشتیار هیچ نەخۆشخانەیەکی تر، یان سەنتەرێکی تری بە ناوی بێت و نۆرینگەکەی لە هەمان نەخۆشخانە یان سەنتەر یان کۆمەڵگە پزیشکییەکە بێت.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی تایبەت نابێت فەرمانبەری حکومەت بێت، خانەنشین یاخود (متفرغ) بێت.
پزیشکی سەرپەرشتیاری نەخۆشخانە، نابێت فەرمانبەری حکومەت بێت، خانەنشین یاخود (متفرغ) بێت.
بۆ سەنتەری پزیشکی:
هێنانی پوختەی ڕاژە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پەیوەندیدار کە خزمەتەکەی لە سێ (٣) ساڵ کەمتر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، یان ڕەگەزنامەی عێراقی.
ناسنامەی سەندیکای پزیشکان.
پشتگیری سەندیکای پزیشکان.
پاکانەی باجی دەرامەتی پزیشکی سەرپەرشتیار.
بەڵێننامە، بە مەبەستی دڵنیابوون، کە دکتۆری سەرپەرشتیار هیچ نەخۆشخانەیەک، سەنتەرێک یان کۆمەڵگایەکی پزیشکی بە ناو نییە و نۆرینگەکەی لە ناو هەمان شوێنە.
گرێبەستی بە کرێگرتن یان قەواڵەی موڵک (سند طابو).
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بۆ ناوی بازرگانی، کە دەستی بەسەردا گیراوە.
پلانی نەخشەی بینا.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ چل و پێنج (٤٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٣٥) لە ٢٠٢٠/١/١٢، بڕگەی (٨) بڕی:
بۆ نەخۆشخانە:
دە (١٠) بۆ سی (٣٠) قەرەوێڵەیی، (٤,٠٠٠,٠٠٠) چوار ملیۆن دینارە.
سی و یەک (٣١) بۆ پەنجا (٥٠) قەرەوێڵەیی، (٥,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملیۆن دینارە.
زیاتر لە پەنجا (٥٠) قەرەوێڵە، (٦,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیۆن دینارە.
- بۆ سەنتەرەکانی پزیشکی:
(١,٥٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.
- بۆ کۆمەڵگای پزیشکی:
(٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینارە.


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و بەدواداچوون، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و بەدواداچوون، بە مەبەستی پێدانی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
ژووری هاتوو و دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی دەرچووی نووسراو.
ژووری هاتوو و دەرچوو لە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی هاتووی نووسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان لە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوی هاتوو.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی جێهێشتنی هەموو بەڵگەنامەکان بۆ لیژنەی وردبینیکردنی داواکاری.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی ئامادەبوون لە شوێنی پڕۆژەکەی بۆ پشکنین یان تێڕوانینی شوێن.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی هێنانی نووسراوی لارینەبوونی لایەنی پەیوەندیدار بە پێی جۆری پڕۆژەکە، و هێنانی نەخشە پلانی ئەندازەییەکان.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی ئامادەبوون لە شوێنی پڕۆژەکەی بۆ پشکنینی کۆتایی.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی کۆنووسی سەردانیکردنی لیژنەی پشکنین.
بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییەکان، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی فەرمانی وەزاری مۆڵەت و ئامادەکردنی بڕوانامەی هەڵواسین (شهادة الجدارية).
دواتر لە ڕێگای تەلەفۆن دکتۆری سەرپەرشتیار ئاگادار دەکرێتەوە بە سەردانیکردنی بۆ ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری مۆڵەتەکە و بڕوانامەی هەڵواسین (شهادة الجدارية).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-44
دوا دەستکاری
03-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان