پێناسە
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی کارگە غازەکان، تانکی غازی شل دوو ساڵ جارێک و سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردن و پڕکردنەوەی غازی شل و تۆڕی بۆڕی غاز و پشکنینی زەمینی لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین (شهادة فحص).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر/کارگەی غاز
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / موصل فلكەى باز / تەنيشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ:- zanearynawt@yahoo.com
ئیمەیڵ:- zanearynawt@yahoo.com
07514401346
مەرجەکان
بۆ هەموو کارگەکانی غازی مۆڵەتپێدراو لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، یان لە قۆناغی پێدانی مۆڵەت بێت و پێویست بکات تێستی ئەندازیاری بۆ بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی ڕەسمی کارگە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی / ژمێرکاری / دیراسات و لێکۆڵینەوە / ژمارە ١١٩٣٧/٢٧/٩ لە ڕێیکەوتی ٢٨/٥/٢٠٠٨:
کۆی گشتی تێچووی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دەکاتە (١،٤٥٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار کە بەم شێوەیەیە:
- کرێی ئامێری پشکنین (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی پشکنینی تانکی (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی پشکنینی تۆڕی بۆڕی غاز (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی بەتاڵکردنی غاز (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بڕوانامەی وەلفی دڵنیایی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- بڕوانامەی وەلفی دڵنیایی سەر تانکی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.

ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پارێزگای هەولێر:
لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر پشکنین ئەنجامدەدرێت.
لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر پشکنین ئەنجامدەدرێت.
سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکات.
پێشکەشکردنی داواکارییەک بە بەرێوەبەر، دواتر بەڕێوەبەر نووسراوەکە دەنێرێت بۆ لیژنەی تایبەتمەند.
لیژنەکە دوای دەستنیشانکردنی کاتی سەردانیکردن دەچێت بۆ پشکنینی کەلوپەلەکان لە ناو کارگەکان، وە هەندێک کەلوپەل هەیە پێویستە بهێنرێتە ناو کارگەی بەرێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکان، بە مەبەستی پشکنین.
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە بڕوانامە دەدرێت بە خزمەتخواز.
بۆ پارێزگای دهۆک:
ساڵانە پارێزگای دهۆک بەرنامەیەک دادەنێت بۆ کەرگە غازەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک.

نووسراوێک لە لایەن پارێزگای دهۆک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاڕاستەی لیژنەی تایبەتمەند دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆیان.
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە بڕوانامە دەدرێت بە خزمەتخواز.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-03
بابەت
دوا دەستکاری
27-08-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان