گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

پێناسە
گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارى ژێرخان تا سنوورى پرۆژه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌کان له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌کو (تۆڕى ئاو، ئاوه‌ڕۆ، گه‌ياندنى کاره‌با، شه‌قام).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی وەبەرهێنان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان

دەستەی وەبەرهێنان
ڕێگای (٦٠)م/ تەنیشت وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
0662531559
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر
ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا
07504466997
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی
سەرچنار/ تەنیشت مزگەوتی مەشغلان
0663287417
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک
شەقامی مازی/ بەرامبەر پەیمانگای پۆلیتەکنیک
0627220971
مەرجەکان
پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتبێت.
دەرخستەی بۆ کرابێت.
هەبوونی بودجەیەکی پەسەندکراو لە لایەن پەرلەمانەوە.
پڕۆژەکە لە پلانی ساڵانە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری دانرابێت و بوودجەی بۆ تەرخانکرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانی مۆڵەت، كە بەپێی ياسای وەبەرهێنان دەدرێت بە پڕۆژەکە، بنەمايەكی ياساييە بۆ گەياندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکە بەپێی (٩) لە ماددەی (٤) ياسای وەبەرهێنان.
ماوەی پێویست
ئەم بابەتە پەیوەستە به‌ پەسەندکردنی بوودجەی ساڵانەی حکومه‌تى هەرێمى کوردستان.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەبەرهێنانی شارەکان.
گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOI-04
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان