کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگەیەکە لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکى تر بەپێی پێویستیی بازار.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور / نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکان
هێنانی مۆڵەت لە وەزارەتى بارزگانى و پیشەسازى.
پێویستە مۆڵەتەکەى لە ژێر دامەزراندن یان تەواوکردنى دامەزراندن بێت (مۆڵەتى سەرەتایى نەبێت).
هێنانی نووسراوی ڕەزامەندى سەرۆکایەتیى شارەوانى.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتى کارگە.
بەڵگەنامەى تۆمارى ئامێرەکان یان (کەتەلۆگى ئامێرەکان، گرێبەست یان ئۆفەرى کڕینى ئامێرەکان، لەگەڵ (Lay Out)ى هێڵى بەرهەم (مخطط انتاج)).
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژى کارکردن.
تێچوو
بەپێی بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٧:
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ ناو شار وەردەگیرێت.
بەپێی بڕگەی (٢) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٧:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ دەرەوەى شار وەردەگیرێت.
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٥\١١\٢٠٠٧ خشتەی ڕەسم و کرێی خزمەتگوزارییەکان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە (١) بڕگە (ب):
- (٠.٠٠١) لە نرخى ئامێرەکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافیاکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی دەکات.
سەردانی هۆبەی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری پشکنین بۆ هێڵەکەی لەگەڵ هاوپێچکردنی تۆماری ئامێرەکەی.
سەردانیکردنی لیژنەی تایبەت بۆ کارگەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
خزمەتخواز ئەنجامی پشکنینەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشپێدان دەهێنێتەوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری هونەری دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوی ڕەزامەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی بەپێی سنووری جوگرافیایی خزمەتخواز.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-09
دوا دەستکاری
02-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان