پێناسە
بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی / هەولێر١
هەولێر / (٦٠)م / کۆمەڵگای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ نزیک پردی شۆڕش
بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی / هەولێر٢
ڕێگای مەخمور / تەنیشت کارگەی پیپسی ڕەیان (کۆمپانیای حەیات)
بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی / دهۆک
شەقامی سەرەکی زاخۆ / ماڵتا
بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم
مەرجەکان
مۆڵەتى وەزارەتى بازرگانى پیشەسازى یان دەستەى وەبەرهێنانى هەبێت.
مۆڵەتى وەزارەتى پیشەسازى و کانزاى عێراقى فیدراڵى هەبێت، بە مەرجێک کارگەکە لە سنوورى دەسەڵاتى حکومەت هەرێمى کوردستان بێت.
کارگەکە هەبێت و بە تەواوى دامەزرابێت.
بەردەوام بێت لە کارکردن و بەرهەمى هەبێت.
نووسراوى فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى هەبێت کە مۆڵەتى وەرگرتووە.
نووسراوى فەرمیى لە بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى پارێزگاکان، بە مەبەستى تێستى بەرهەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی کارگە.
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ پێنج (٥) ڕۆژى کارکردن.
تێچوو
بەپێى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٨٧)ى ساڵى ٢٠١٦:
تایبەت بەو کارگانەى مۆڵەتیان لە وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازى وەرگرتووە، بڕی:
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ ناوەوەى شار، بەپێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٥).
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ دەرەوەى شار، بەپێی خشتەی ژمارە (١) خاڵی (٦).
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار، پشکنینى تاقیگەیى (نموونەى بەرهەمى کۆتایى)، بەپێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٧).
تایبەت بەو کارگانەى مۆڵەتیان لە دەستەى وەرهێنان وەرگرتووە، بڕی:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ ناوەوەى شار، بەپێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٩).
- (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ دەرەوەى شار، بەپێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (١٠).
- (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ پشکنینى تاقیگەیى یەک نموونەى بەرهەمى کۆتایى، بەپێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٨).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافیاکەی سەردانى یەکێک لە فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵى جۆری دەکات.
سەردانی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تێستی بەرهەم.
سەردانیکردنی کارگە لە لایەن لیژنەی پشکنینی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی بەرهەم (Sample).
خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەییەوە ئاگاداردەکرێتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین و نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی، هەروەها بردنەوەی نووسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی لەسەر پێشکەشکردنی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی.
سەردانی بەشی کارگەکانی کەرتی تایبەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی کارگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-13
دوا دەستکاری
02-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان