پێناسە
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری و وێستگەی کارەبا و تاوەری مۆبایل و کارگەی ئاسن تواندنەوە و کارگەی بەرهەمهێنانی گازی دەستکرد و کارگەی غاز و کارگەی ئالیک و کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو و کارگەی چیمەنتۆ و کارگەی بلۆک و کارگەی بۆڕی بلاستیکی و کارگەی خشتی سوور و غەسلی ئۆتۆمبێل و کارگەی ڕیسایکلین و کارگەی زەیتون و کارگەی شیرەمەنی و گۆرەپانی یاریگا و کۆگای ساردکەرەوە و پەلەوەر و حەوزی ماسی و نەمامگە و باخ و هەنگ و مانگای شیر و مەڕو بزن و بیری ئاو، کە لە لایەن هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان یان کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی دروستدەکرێن بۆ دڵنیابوون، کە لە داهاتوو ئەم ناوچەیە یان ئەم شوێنە نابێتە شوێنی کێڵگەی نەوتی یان کانزایی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

سەردانی هاواتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان( ماسی و مەڕوماڵات)

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان / بەشی GIS
هەولێر (٣٠) مەتری/ باڵه‌خانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
07502451264
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / سةرجنار /١٠٠مەتری
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
07480650738
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / شەقامی ١٠٠ مەتری / نزارکی
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07507241346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
كەلار / ڕێگاى كفرى
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
دووربێت لە ناوچەی نەوتی یان کانزایی.
وەرگرتنی نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر لە خاوەنی ئەم خزمەتە یان خاوەن پڕۆژەکە.
ئەگەر مامەڵەکه لە لایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
نووسراو بۆ کۆمپانیای نەوتی دەکەین کۆمپانیای نەوتی بڕیار دەدات، کە لاری هەیە یان نییە، چونکە هەر بلۆکێک هی کۆمپانیای دیاریکراوە، کۆمپانیای نەوتی ئەوکاتەی، کە دەڵێت لارییمان نییە لەسەر ئەو پڕۆژەیە لەو کاتەدا پێویستی بەو شوێنە نییە، بەڵام هەندێک جار کۆمپانیای نەوتی دەڵێت لاریمان نییە بە مەرجێک بەڵێننامە پڕ بکاتەوە ئەگەر لە داهاتودا کۆمپانیا پێویستی بەو شوێنە هەبوو ئەوا خاوەن پڕۆژە ناتوانێت داوای قەرەبووبکاتەوە لەکاتی هەڵوەشانەوەی پڕۆژەکە لەبەر بوونی هەر هۆکارێکی نەوتی یان کانزایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تەنیا ناسنامەی خۆی (خاوەن پڕۆژە)، ئەگەر بریکارى هەبێت ناسنامەی هەردووکیان.
ماوەی پێویست
ماوەى يەک (١) ڕۆژى پێويستە، بەڵام وەڵامی کۆمپانیا نەوتییەکان کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بەپێی فەرمانى كارگێڕى/وەزارەتى سامانەسروشتيیەكان /ژمارە (٣٦٣٥)لە ٢٧/٥/٢٠١٠:
کرێی کەشفی هەر پڕۆژەیەک (٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینارە لە هەموو پارێزگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان.
ئەگەر پێویست بە بەڵێننامە بکات تەنیا یەک پوولی یەک (١،٠٠٠) هەزار دیناری پێویستە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ دەستپێدەکات ڕووپێوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ دەچێتە سەر شوێنەکە دیاری دەکات و نەخشەی بۆ دادەنێت.
ئەم نەخشەیە لە گەڵ نووسراوێک ئامادە دەکرێت و ئاڕاستەی ئەو دامودەزگا حکومییانە دەکرێت، کە پەیوەندی پێوە هەیە لەمانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
سەبارەت بە وەزارەتمان هەڵدەستێت سەردانی شوێنەکە دەکات ئەگەر ناوچەکە نەوتی یان کانزایی نەبێت ئێمە لاریمان نییە.
بۆ سەردانی ژوورەکان کارمەندی فەرمانگە کارەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی نووسراو ئاڕاستەی ئەو بەشە دەکات، کە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی نووسراو و ناردنی بۆ بەشی GIS.
GIS، هەڵدەستێت بە دروستکردنی نەخشەی ئەم پڕۆژەیە و دیاریکردنی شوێنی پڕۆژەکە لەسەر نەخشە، و ناردنی نەخشە بۆ کۆمپانیای نەوتی، کە لەم شوێنە کار دەکات.
دوای ئەوەی، کە کۆمپانیای نەوتی وەڵامی نووسراوی وەزارەتی دایەوە، نووسراوێک دەکەین کە وەڵامی نووسراوەکە دەنێرین بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە واژۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی.
خزمەتخواز سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
سەردانی ژووری دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-13
دوا دەستکاری
27-08-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان