پێناسە
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە بۆ هاوڵاتییان، بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دەرەوەی وڵات.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠)م / بەرامبەر نیوستی
07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکان
خزمەتخواز خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی عێراقی (گشتی یان تایبەت) بێت و ماوەی بەسەرچوونەکەی لە سێ (٣) مانگ کەمتر نەبێت.
ئامادەبوونی داواکار لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
خاوەن پاسپۆرتی عێراقی بێت و ماوەی بەسەرچوونەکەی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە (١ تا ٣) ساڵی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی لێخوڕینی ڕەسەنی عێراقی.
پاسپۆرتی عێراقی ڕەسەن.
دوو (٢) وێنەی کەسی.
فۆڕمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ئهگهر (١) یهک ساڵی داوا بكات (٥٠,٠٠٠) پهنجا ههزار دینار.
- ئهگهر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠,٠٠٠) سهد ههزار دینار.
- ئهگهر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠,٠٠٠) سهد و پهنجا ههزار دینار.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ئهگهر (١) یهک ساڵی داوا بكات (٥٠,٠٠٠) پهنجا ههزار دینار.
- ئهگهر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠,٠٠٠) سهد ههزار دینار.
- ئهگهر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠,٠٠٠) سهد و پهنجا ههزار دینار.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەتمەند و ڕێکخستنی مامەڵەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ئەفسەری تۆمار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی واژۆی خاوەن مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولەی ڕسومات.
سەردانی بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی مۆڵەتە نێودەوڵەتییەکە.
چاوەڕوانکردن لە پەنجەرەی وەرگرتنەوەی مۆڵەت، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نێودەوڵەتییەکەی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-09
دوا دەستکاری
24-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان