پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو (کۆمپانیا، نووسینگه و وەکالە) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌ستپێکردنی کار.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک / نزیک مزگه‌وتی جەودەت ئەسعەدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکان
هاوپێچە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ى ساڵی ٢٠١٥ (تعليمات ترخيص شرکات ومکاتب و وکالات السفر والسياحة في إقليم کوردستان- العراق).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامه‌ى تۆمارى کۆمپانیا.
وێنه‌یه‌ک له گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى کۆمپانیا.
ڕه‌زامه‌ندیی ئاسایش.
گرێبه‌ستى کرێ یان وێنه‌ى تۆمارى موڵکی شوێنى کارکردن.
پشتگیرى هونه‌رى له کۆمهڵەکانى پەیوەندیدار بە بوارى گەشتوگوزار لە هەرێمى کوردستان (بە مەرجێک تۆماری کۆمەڵەکە لە لایەن چاودێرى دارایی هەرێمەوە وردبینی کرابێت).
وێنه‌یه‌ک له مانه‌وه (ألإقامة)، ئەگەر خاوه‌ن کۆمپانیا بیانى بێت.
سى ڤى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێپێدراو و به‌ڵێننامه، که کار ناکات له هیچ داموده‌زگایه‌کى میرى.
پاکێجی گه‌شتیاری.
به‌ڵێننامه به پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر کۆمپانیا و پرۆگرامه‌کانى به فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیدار.
ده‌سته‌به‌ری بانکی له یه‌کێک له بانکه‌کانی هه‌رێم.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٢٠١٧/١٢/٥ ئەم ڕسوماتە وەردەگیرێت لە خاوەنی (کۆمپانیا، وەکالە و نووسینگە)ی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
خشتەى ڕەسم و کرێى خزمەتگوزارییەکانی ساڵانە
جۆری خزمەتگوزاری/
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١,٥٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٥٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلێن‌کردن و پشکنین:

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواکاری پێدانی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی داواکارییه‌که.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى/ لیژنه‌ی پۆلێنی شوێنی کارکردن و به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری دەکات، بە مەبەستی پۆلێن‌کردنی شوێنی کۆمپانیا و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو مه‌رجه‌کان له شوێنه‌که، هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان و به‌رنامه‌ى ساڵانه، پاکێجه‌کانی و ڕاپۆرتى پشکنینى شوێنى (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، پێدانی ڕاوسه‌رنج دەربارهی پێدان یان پێنەدانی مۆڵه‌ت بۆ (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕیاری کۆتایی به ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی ده‌رهێنانی فه‌رمانی کارگێڕی بۆ (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری دەکات، بۆ وەرگرتنی ڕسومات له خاوه‌نی (کۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌کاله) هەروەها وەرگرتنی ده‌سته‌به‌رى بانک.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی ڕه‌وانه‌کردنى مۆڵه‌تی کارکردن دوای واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌راییه‌کان بۆ دیوانی ده‌سته‌ى گشتیی گه‌شتوگوزار به نووسراوى فه‌رمى، بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته واژۆبکرێت.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی نووسراوەکە و ناردنی بۆ نووسینگەی سەرۆکی دەستە.
سەردانی ژووری سەرۆکی دەستە دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروبارى گه‌شتیارى.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری دەکات لە دیوانی دەستە ، بە مەبەستی وردبینیکردنی ئه‌و به‌راییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییەوە هاتووه.
سەردانی ژووری سه‌رۆکی ده‌سته دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌که.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری گه‌شتیاری دەکات لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌تی کارکردن دواى واژۆکردنى له لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته و، ڕیزبه‌ندکردن و تۆمارکردنى له داتابەیس، پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تی کارکردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار به نووسراوێکى فه‌رمى، به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی نووسراوەکە.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌که (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌ن کۆمپانیا، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌که له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و تۆمارکردنى له داتابەیس.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-13
دوا دەستکاری
15-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان