پێناسە
مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی
هەولێر /شەقامی نەورۆز _ تەنیشت زانکۆی ئەربیل
ئیمەیڵ:- office@ksqca.org
ئیمەیڵ:- office@ksqca.org
00964662531857 - 00964662591171
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەولێر
هەولێر/ شەقامی شۆرش/ تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرین (منداڵان)
ئیمەیڵ:- gold.quality@yahoo.com
ئیمەیڵ:- gold.quality@yahoo.com
009647503093109
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی سلێمانی
سلێمانی/قرگە/شەقامی شێخ سەلام/ بەرامبەر ب.گشتی تەندروستی سلێمانی
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
3350314(053)
مەرجەکان
پیشەوەر مۆڵەتی زێڕنگری پێشووی هەبێت و ڕانەگیرابێت.
پێویستە پشتگیریی سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت، کە ئەندامە لە لایان.
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ئەگەر خزمەتخواز لە ١/٢ تاکو ٥/٣١ مۆڵەتەکەی نوێنەکردەوە سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ تاکو ١١/١٥، دوای ئەوە دوایین ئاگادارکردنەوەی بۆ دەچێت ئەگەر تاکو ١٢/١ مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
لە کاتی تێکچوون یان کاڵبوونەوەی مۆڵەتەکە خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەتێکی تر بکات بێبەرامبەر، بەڵام لە کاتی ونبوون یاخود لەناوچوونی مۆڵەت بە هەر هۆکارێک خزمەتخواز دەتوانێت داوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی تر بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
دەفتەری مۆڵەتی زێڕنگری.
پاکانەی باجی دەرامەت.
پشتگیریی سەندیکای زێڕنگران.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٠١٤/٣/٢٦:
- بڕی (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینارە لە بەرامبەر نوێکردنەوە.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنینی تەرازوو.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕم.
- لە کاتی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت سزای دواکەوتن بڕی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
- لە کاتی ونبوون یان لەناوچوونی مۆڵەتەکەی بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەردەگیرێت لە بەرامبەر نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
- بڕی (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینارە لە بەرامبەر نوێکردنەوە.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنینی تەرازوو.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕم.
- لە کاتی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت سزای دواکەوتن بڕی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
- لە کاتی ونبوون یان لەناوچوونی مۆڵەتەکەی بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەردەگیرێت لە بەرامبەر نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
دوای گەڕاندنەوەی پشتگیریی سەندیکای زێڕنگران و باجی دەرامەت سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسومات.
وێنەیەک لە پسوولەی پارەدان دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری خشڵ، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-10
بابەت
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان