پێناسە
لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری

ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکان
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار کرابێت.
بەڵێندەری خۆماڵیی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی پۆلێن کرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.
بەڵێندەری خۆماڵیی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی تۆمار کرابێت لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتییی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، کە لە کۆمپانیا تۆمارکراوە.
پێشکەشکردنی پشتگیریی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، کە بەڵێندەر/ کۆمپانیا تۆمارکراوە.
پێشکەشکردنی پشتگیریی سەندیکای وردبینان و ژمێریاران، بە مەبەستی سەلماندنی هەبوونی ژمێریار.
پێشکەشکردنی پشتگیریی سەندیکای پارێزەران، بە مەبەستی سەلماندنی هەبوونی پارێزەر.
پشتگيرى له بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەى ميرى.
ناسنامە کۆنەکەی.
دوو (٢) وێنەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بڕی ئەو تێچووە بریتییە لە ڕسومات، کە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران، ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧ لە ماددەی (پازدەیەم) دا، بە شێوەی خشتە بەرامبەر هەر پلەیەکی پۆلێن بڕەکەی دیاریکراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی نووسراوی پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
پێشکەشکردنی نووسراوی پشتگیری له بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
پێشکەشکردنی نووسراوی پشتگیری له يەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان.
پێشکەشکردنی نووسراوی پشتگیری لە يەكيتی بەڵێندەران / دەستەى باڵا.
هێنانى گشت ئەو نووسراوانەى سەرەوە بۆ وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنی کۆمپانیاکان.
پێدانی ڕسومات و وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلێنکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-04
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان