پێناسە
پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکان
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان.
بەڵێندەر تۆمار کرابێت لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
زانیاریی تەواو لەسەر (کۆمپانیاکە، ناو، بواری کارکردن، ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا).
بۆ بەڵێندەر ئەم پشتگیرییە پێویست نییە.
بۆ بەڵێندەر ئەم پشتگیرییە پێویست نییە.
نووسراوی پشتگیریی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، بۆ دڵنيابوونەوە لەوەى کۆمپانیاکە ناوی تۆمارکراوە.
نووسراوی پشتگیریی بانک، بۆ زانینی توانای دارایی کۆمپانیا یان بەڵێندەر.
نووسراوی پشتگیری بۆ ئەندازیاران، هەبوونی ئەندازیاری پێویست.
نووسراوی پشتگیری بۆ ژمێریار، هەبوونی ژمێریاری پێویست.
نووسراوی پشتگیری بۆ پارێزەر، هەبوونی پارێزەری پێویست.
ماوەی پێویست
بیست و پێنج (٢٥) ڕۆژ بۆ سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
بڕی ئەم تێچووە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧ کە لە ماددەی (پازدەیەم) بەپێی پلە و پۆلێنی بەڵێندەر یان کۆمپانیا دیاریکراوە. لە نێوان (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تا (١,٥٠٠,٠٠٠)یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، خزمەتخواز سەردانى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بكات بۆ هێنانی پشتگيری، كە كۆمپانياكەی تۆماركراوە بۆ وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرايەتی پۆلێنی بەڵێندەران.
وەرگرتنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر، دوای پێشكەشكردنی پشتگیریی خزمەتخواز ناسنامەی بەڵێندەر بە دەست دێنێت لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی بەڵێندەران/ وەزارەتی پلاندانان.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-02
بابەت
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان