پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، ڕەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. زەوی و زار
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەولێر
ئیمێڵ: agri_erbil@yahoo.com
2230388 - 2226116
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / سلێمانی
ئیمێڵ: suli.agriculture@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / دهۆک
ئیمێڵ: agridohuk832007@yahoo.com
7221643 - 7221644
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەڵەبجە
ئیمێڵ: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / گەرمیان
ئیمێڵ: bgk.garmian@gmail.com
07725238981
مەرجەکان
وێنەى گرێبەستی زەوییەکە یان بڕیارى دابەشکردنی هەبێت.
بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی زەوییەکە.
وێنەى تۆمارى زەوییەکەی هەبێت، تاکو بزانرێت ڕەگەزى زەوییەکە چییە و مافى ڕەفتارکردنى دەگەڕێتەوە بۆ چ لایەنێک.
دانیشتووی گەندەکە بێت.
مووچەخۆر نەبێت.
تەنها پیشەی جوتیار بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى.
بەڵێننامەى مووچە خۆرى، بۆ دڵنیابوون لەوەی داواکار مووچە خۆر نییە.
پشتگیرى موختارى گوندەکە، تاکو بسەلمێنرێت داواکار خەڵک و دانشتووى گوندەکەیە.
کۆنوسى لێژنەى زەوى و زارى ناوچەکە، ڕوونکردنەوە بدرێت هەرچى لە دامەزراو و داچینراوى لەسەرەوە.
بڕیارى لیژنە زەوى و زارى ناوچەکە تاکو پارچە زەوییەکە پەسند بکرێت.
ماوەی پێویست
بە پێی مامەڵەکان دەگۆڕێت.
تێچوو
بە پێی یاسای ڕێکخستنی مافی دەستکاری زەوی و زاری کشتوکاڵی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٨:
- ناوچەى نامسۆگەرى باران (١٠،٠٠٠) دە هازار دینار بۆ یەک دۆنم.
- ناوچەى نیمچە مسۆگەرى باران (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ یەک دۆنم.
- ناوچەى مسۆگەرى باران (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ یەک دۆنم.
- ناوچەى نامسۆگەرى باران (١٠،٠٠٠) دە هازار دینار بۆ یەک دۆنم.
- ناوچەى نیمچە مسۆگەرى باران (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ یەک دۆنم.
- ناوچەى مسۆگەرى باران (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ یەک دۆنم.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا لە فەرمانگەی کشتوکاڵی لە قەزا و ناحییەکان لیژنە دەردەچێت بۆ کەشفکردنی زەوییەکە.
پاشان سەردانی فەرمانگەی خانوبەرە دەکرێت لە لایەن لیژنە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی وێنەی تۆماری پارچە زەوییەکان و یەکبوونی نەخشەکان.
دواتر نوسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا لەوێشەوە بۆ وەزارەت، بە مەبەستی ڕەزامەندیدانی وەزیر، بە نوسراو وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان دەدرێتەوە بۆ کاری پێویست.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-03
دوا دەستکاری
15-11-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان