پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی

پێناسە
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری/ سامانی ماسی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موسڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
مەرجەکان
هەبوونى زەوى پێویست و گونجاو.
هەبوونى سەرچاوەى ئاوى سەر زەوى (ڕووبار، زێ، کانیاو یاخود ئەو بیرە ئاوانەى کە ئاوەکانیان بەخودکارى هەڵدەقوڵێن).
پێشكه‌شكردنى داواكارى له‌ لایه‌ن هاوڵاتى به‌ مه‌رجێک ته‌مه‌نى له‌ هه‌ژده‌ (١٨) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و ناكام نه‌بێت.
فەرمانبەر نەبێت جگە لە زەوی مولک.
به‌كارهێنانى زه‌وییه‌كه‌ ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌ بێت.
پڕۆژه‌كه‌ دروست ده‌كرێت له‌ دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی و ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ک (١) ساڵ ته‌واوى بكات.
له‌ دواى پشكنینى بارى ئێستاى دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌ وه‌ قۆناغه‌كانى كاركردن تێدا، وه‌ بوونى هۆكارى گونجاو بڕیار ده‌درێت كه‌ ساڵكى پێ بدرێت بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌ى به‌ مه‌رجى ڕاستاندنى سه‌رجه‌م به‌راییه‌كان.
پابه‌ندى یاسا و ڕێنماییه‌كانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بێت له‌ دروستكردن و كارپێكردنى پڕۆژه‌كه‌.
ڕێگادان به‌ لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى سه‌ر به‌ وه‌زارەت و نواندنى ئاسانكارى بۆیان بۆ چوونه‌ ناو پڕۆژه‌كه‌ له‌ هه‌ر حالەتێكدا به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى).
بەڵگەنامەی خاوەندارییەتی زەوی.
ماوەی پێویست
(١) يەک کاتژمێر.
تێچوو
تێچووى مۆڵەتى پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی کشتوکاڵی ناوچەی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
دواتر داواکارییەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی قەزاکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ.
وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-17
دوا دەستکاری
19-02-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان