پێناسە
بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
مەرجەکان
خاوەن داواکارى کەرتى گشتى (بە تایبەتى خواردنەوە و خزمەتگوزارى مرۆیی) لە ڕێی نوێنەر دەبێت.
خاوەن داواکارى (کەرتى تایبەت): خۆی یان نوێنەرەکەى داواى خزمەتەکە دەکات.
بوونى زەوى بەراو کەمتر نەبێت لە سى (٣٠) دۆنم، وە بۆ ناوچە شاخاوییەکان گشت پارێزگاکان دە (١٠) دۆنم جگە لە پارێزگاى سلێمانى پێنج (٥)دۆنمە.
پێویستە پشتگیرى لایەنی پەیوەندیدار (وەزارەتی شارەوانى، وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان)ی هەبێت.
پێویستە ڕەزامەندى لایەنی پەیوەندیدار (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان).
بەڵێننامەى دانانى ئامرازى پرژاندن.
بەڵێننامەى پێدانى ئاو بۆ پڕۆژەى هاوسێ لە دواڕۆژ ئەگەر نەتوانرا بیر لێبدەن.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارى سوودمەند.
پشتگیرى یەکەى ئیدارى و پارێزگا.
پشتگیرى لایەنی پەیوەندیدار (وەزارەتی شارەوانى، وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان).
ڕەزامەندى لایەنی پەیوەندیدار (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان).
نەخشەى شوێنى پڕۆژە یان خزمەت.
کۆنووسى کەشف.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) کاتژمێر.
تێچوو
- کرێی کەشف بۆ مۆڵەتى بیر (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
- باجی نوێکردنەوەی مۆڵەتى ئامێرەکان (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
- باجى مۆڵەتدان ئامێرەکان بۆ یەکەم جار (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- باجی مۆڵەتدان (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکەى ئیدارى دواتر پارێزگا دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنى داواکارى.
دواتر ناردنى داواکارى بۆ ئاوى ژێر زەوى پارێزگا.
دواتر ئەنجامدانى کەشف / جیۆلۆجی.
ناردنى داواکارى بۆ کشتوکاڵ ئەنجامدانى کەشف.
خاوەن زەوى لە لایەن موختاری ناوچەکە نووسراو بەرز دەکاتەوە بۆ ئیدارەی ناوچەکە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ژێر زەوى و سەرچاوەکانى ئاو لە ناوچەکەدا دەکات.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی ژوورى کاروبارى ئاوى ژێر زەوى دەکات، بە مەبەستی بەرزکردنەوەى نووسراو بۆ بەڕێوەبەر.
سەردانی بەشی دەرچووەکان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گشتى سەرچاوەکانى ئاو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکاری.
سەردانی بەشی هاتووەکان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو.
سەردانی بەشى کاروبارى ئاوى ژێر زەوى دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن.
سەردانی بەشى دەرچووەکان دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنی نووسراو و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئەو ناوچەى کە داواکارى پێدانى مۆڵەتى بیریان لێکردووە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-24
دوا دەستکاری
22-01-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان