پێناسە
هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (B) هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (20) بیست ساڵی تەواو کردبێت.
پێشتر مۆڵەتی جۆری B بەدەست هێنابێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
هەرکەسێک کە داوای مۆڵەتی شوفێری دەکات، دەبێت لە شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونی خۆی، لەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا بکات کە لەو سنوورەیە.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
هێنانی بەڵگەنامەی نەبوونی تاوان (شهادة عدم المحکومیة) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڵگەکانی تاوان کە بسەلمێنرێت داواکار بە تاوان یان کەتنێکی ئابڕووبەر یان تاوانی کوشتن سزا نەدرابێت.
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
هاووڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن، بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت.
گۆڕینی مۆڵەتی شوفێری لە جۆری(B) بۆ (تاکسی) تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی ناکات.
لە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی مۆڵەتی شوفێری دەگۆڕدرێت بە مۆڵەتی تاکسی.
دەستەواژەی (TAXI) لەسەر پشتی کارتی مۆڵەت دەنووسرێت لە شوێنی تێبینییەکان وەک ئاماژەیەک بۆ مافی خاوەنەکەی بۆ کارکردن وەک شوفێری تاکسی.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (6) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (3×4)سم.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری تەکسی.
وێنەی ڕەسەنی مۆڵەتی شۆفێری جۆری(B).
نووسراوی بڕوانامەی بێتاوانی هاووڵاتی.
ماوەی پێویست
(٢) دوو بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024 ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە گۆڕینی مۆڵەتی شوفێری لە جۆری (B) بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تەکسی.
سەردانی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن/بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی تایبەتمەند، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی زانیاری شۆفێری تەکسی.
سەردانی بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی تایبەتمەند، بەمەبەستی هێنانی نووسراوی بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی.
سەردانی بنکەی ئاسایشی شوێنی دانیشتن، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامدندی ئەمنی.
دووبارە سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند، ئەگەر مۆڵەتە شۆفێرییەکی سیستەمی کۆن بێت یاخود مۆڵەتی پلاستیکی نوێ جۆری (B) بێت، پێوستە پشکنینی چاو ئەنجام بدات لە هەمان بینا.
دوای سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
moi-72
دوا دەستکاری
16-02-2026