پێناسە
پێدانی ڕەزامەندی ژینگه‌یی بۆ سه‌رچاوه‌ی تیشكده‌ر له‌ هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه‌، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشه‌سازی و رێگا وبان و چیمه‌نتۆ، شیش، كانزكان، كارگه‌كان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر/شه‌قامی 100 مه‌تری/چوار رێیانی جیهان
ئیمەیڵ:- Erbil.enviro@gmail.com
0662577002
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- f.zhingaslemani@gmail.com
0533351481
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- Zhingaha.duhok@yahoo.com
0627628480
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmiyanenvironment@gmail.com
07480206052
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- zhingaraparin@gmail.com
07701563360
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / دوو سایدی دەروازەی شار/خوار مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئیمەیل/ halabja.envcontact@yahoo.com
07511741949
فه‌رمانگه‌ی ژينگەی زاخۆ
زاخۆ/ جادا شعبانيك ته‌نيشت جه‌وازات
ئیمەیل/ environmentzakho@yahoo.com
07504016326
مەرجەکان
پێوستە داواكاری كۆمپانیاكان لە رێگای لایەنی پەیوەندیدار نووسراوێک ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەكرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.
مۆڵەتی دامەزراندن یان تۆماركردنی كۆمپانیای هاوردەكار كە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان دەرچوبێت.
پێوستە نووسراوی فەرمی لایەنی هاوردەكار تیایدا روونكرابێتەوە كە پێویستیان بە سەرچاوەی تیشكی هەیە، و ئەو لایەنەی كە بەكاری دەهێنێت، و شوێنی بەكارهێنانی و دەروازەی هاتنە ناوەوەی ئاماژە پێکرابێت.
ئەگەر هاوردەكار لایەنی حكومی بێت بۆ بەکارهێنانی ماددە تیشکدەرەکان بۆ پرۆژەکان، پێوستە ئاگادارمان بكەنەوە پێویستیان بەم سەرچاوانە هەیە، و داوای هاوەردەکردنی بكەن (وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ، یان لایەنی حكومی كە لێپرسراوە لەم پرۆژەیە) ئەگەر سەرچاوەکە لە رێگای فرۆکەخانە و دەروازەسنوریەكان هاوردە بکرێت.
لایەنی هاوردەكار بە نووسراوی فەرمی یەكێك لە فەرمانبەرانی دەستنیشان دەكات بۆ سەردانی دەستە و ئیمزاكردن وبەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن.
پێوستە سەرچاوە تیشكاوییەکان و ئامێرەكانی پێوەلكاو بەڵگەنامەی دروستكردنی هەبێت.
پێوستە ڕەزامەندی دروستكردنی كۆگا كەلەلایەن دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە پێیدرابێت، ئەگەر سەرچاوەكە بەشێك بوو لە ئامێرەكەو لێ ى جیاناكرێتەوە پێویستە بە نووسراوێك ڕوونكردنەوە بدات و وێنەیەك لە كەتەلۆكەكەی هاوپێچ بكات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی دامەزراندن یان تۆماركردنی كۆمپانیای هاوردەكار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
نووسراوی ڕەسمی لایەنی هاوردەكار.
ئەگەر لایەنی هاوردەکار حکومەت بێت، نووسراوی فەرمی.
نووسراوی فەرمی لایەنی هاوردەكار كە یەكێك لە فەرمانبەرانی دەستنیشان دەكات بۆ سەردانی دەستە و ئیمزاكردن وبەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن وێنەیەك لە پاسپۆرت ، ناسنامەی وەزیفی.
وێنەیەك لە گرێ بەستی نێوان لایەنی هاوردەكارو لایەنی دروستكردنی سەرچاوە تیشكاویەكان یان وێنەیەك لە داواكاری كرٍین.
ڕەزامەندی دروستكردنی كۆگا كەلەلایەن دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
ناو و ژمارەی مۆبایل لێپرسراوی تیشك لە كۆمپانیا لەگەڵ بڕوانامەی ڕاهێنانەكانی كە لەبواری تیشك ئەنجامی داوە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ چواردە (١٤) ڕۆژ.
تێچوو
بێ بەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان یان دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نووسراو.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ نووسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان ئەگەر لە پارێزگاکان.
سەردانی هۆبەی تیشک، بەمەبەستی وردبینی و ئامادەکردنی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگەی، بەمەبەستی واژۆ.
سەردانی ژووری دەرکردە، بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردە بۆ نووسراوی ڕەزامەندی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOE-13
دوا دەستکاری
28-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان