پشکنینی چەو و لم و تێکەڵە

پێناسە
بریتییە لە پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەو و لم و تێکەڵە، کە لە لایەن کارگەکانی چەو و لم بەرهەم دەهێنرێن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. سامانە سروشتییەکان ب. نەوت و کانزاکانی (هەولێر، گەرمیان)

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر/ فلکای باز / پشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07514401346
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکیەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
بۆ هاوڵاتی ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
بۆ کۆمپانیا پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمارکرابێت.
بارمتە لای خەزنەدار بۆ کاری پێویست.
ئەستۆپاکی کردبێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت.
ئیدارەی گەرمیان پشکنین بۆ تێکەڵە ناکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ بەڵگەنامەیەکی پێویست نییە، تەنیا لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ژمارە سێ (٣) هاوڵاتی ناسنامەیەک یان بەڵگەنامەیەکی کەسەی پێبێت.
ماوەی پێویست
دوو(٢) بۆ چوار (٤) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ژمارە (٥٤٢٧) بەرواری ٨/١٠/٢٠١٨:
پارێزگای هەولێر:
بڕی (٣٣،٠٠٠) سی و سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ لم و چەو (درشت و ورد) بۆ (١) یەک نمونە.
بڕی (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ تێکەڵە بۆ (١) یەک نمونە.
ئیدارەی گەرمیان:
بڕی (٢٣،٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ پشکنینی چەو و لم.
وەرگرتنی پارەی (باجی داواکاری، بارمتەی یاسایی، باجی بەڵێندەری وەبەرهێنان) بە گوێرەی یاسای وەبەرهێنانی کانزایی ژمارە (٩١) ساڵی ١٩٨٨:
- بەپێی ماددەی ١١ بڕگەی (٢-أ) بڕی (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیڕیت لە بری باجی داواکاری لە ئێستادا.
- بەپێی ماددەی ١١ بڕگەی (٢-ب) بڕی (٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینار وەردەگیرێت لە بری باجی بەڵێندەری لە ئێستادا.
- بەپێی ماددەی ١١ بڕگەی (٣) پارەی کەرەستە وەردەگیرێت پێی دەگوترێت باجی وەبەرهێنان، کە بڕی پارەکەی بەگوێرەی جۆر و بڕی کەرەستەکە دەگۆڕێت.
- بە پێی ماددەی ١١ بڕگەی (٦) پارەی بارمتەی یاسایی وەردەگیرێت بە گوێرەی جۆر و بڕی کەرەستەکە بەرامبەر لەگەڵ پارەی باجی وەبەرهێنان، بارمتەی یاسایی پاش مانگێک لە وەرگرتنەوەی کانەکە دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی (هەولێر) یان (گەرمیان) دەکات.
ئاڕاستەکردنی داواکارییەک لە لایەن خاوەن کانەوە بۆ بەڕێوەبەر.
دواتر بەڕێوەبەر داواکارییەکە بۆ لایەنی پەیوەندیدار دەنێرێت.
کاتی وەرگرتن و ئەنجامدانی پشکنینی بۆ دیاری دەکرێت.
لە کۆتایدا لە لایەن لیژنەی تایبەت بە کانەکان ئەنجامەکەی ڕادەستی خزمەتخواز دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MNR-17
دوا دەستکاری15-07-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.