دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی وەکیلی ڕێگە پێدراو کە ئەچنە ناو کۆڵانەکان و بەردەم ماڵی هاوڵاتییان

پێناسە
بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان)

کاتی کارکردن
بریکارەکان ئازادن لە کاتی دابەشکردنی غاز.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07514401346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی کازیوە
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07504570485
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / بێدار / نزیک نەخۆسخانەی بێداری
ئیمەیڵ:naftzakho@gmail.com
07517716530
مەرجەکان
بە دەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بێ مەرجە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەی پێویست نییە.
ماوەی پێویست
پڕۆسەکە بەردەوامە هەر کارتێک بریکارەکان بچنە بەردەم ماڵی هاوڵاتییان هەر لە هەمان کات هاوڵاتی سودمەند دەبێت لەم خزمەتگوزارییە.
تێچوو
لە پارێزگای هەولێر: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتیيان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.
بەپێی فەرمانى كارگێڕى ژمارە (٧٦٦) لە ڕێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠٢٠.

لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتيیان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٩،٠٠٠) نۆ هەزار دينار بۆ هەر بوتڵێک بە نووسراوى فەرمانى كارگێڕى ژمارە (٣٨٧) لە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢١.

لە ئيدارەى گەرميان: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتيیان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.

لە پارێزگای سلێمانی: دابەشكردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتیيان لە ڕێی بريكارەکانەوە بە نرخی (٨،٥٠٠) هەشت هەزار و پێنج سەد دينار بۆ هەر بوتڵێک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هیچ هەنگاوێک پێویست نییە، ڕاستەوخۆ بریکاری غاز دەچێتە بەر ماڵان و هاوڵاتییان دەتوانن سودمەندبن لەم خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-04
دوا دەستکاری14-07-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.