پێناسە
لوک (مۆر) بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت لەسەر پێوەرەکان بۆ دڵنیابوون لە دەستکاری نەکردنی پێوەرەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504401346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی کازیوە
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07504570485
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / بێدار / نزیک نەخۆشخانەی بێداری
ئیمەیڵ: naftzakho@gmail.com
07517716530
مەرجەکان
لە کاتی نەبوونی مۆڵەتی وێستگە ڕووبەڕی یەکەی کارگێڕی دەکرێتەوە.
پێوستە سەرجەم ئەو وێستگانەی سووتەمەنی دەفرۆشن لۆک کردنی پێوەریان بۆ بکرێت.
هەبوونی داواکاری خاوەن وێستگەکە، یاخود سکاڵای هاوڵاتیان، بۆ کۆنترۆلکردنی کەم و زیادی یاخود دەستکاری پێوەرەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی فەرمی وێستگەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕسوماتی وەزارەتی دارايى ئابوورى/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی/ ژمێریاری/ ژمارە (٨٤٥٧) لە ڕێکەوتی ١١/٥/٢٠٠٨:
بۆ پارێزگای هەولێر:
- بۆ هەر پێوەرێک بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دينار لە خاوەن وێستگە وەردەگیرێت.
- بۆ کێلەکردنی سوتەمەنی لە وێستگە ئەهلییەکان (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار لە خاوەن وێسگە وەردەگیرێت.
بۆ پارێزگای سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان:
- بۆ هەر لۆکێک بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دينار لە خاوەن وێستگە وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، دواتر هامشکردن و ناردنی بۆ بەشی بەرهەمە نەوتییەکان.
سەردانی لێپرسراوی هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ یەکەی پشکنین.
یەکەی پشکنین دوای دەستنیشانکردنی کاتی سەردانیکردنی وێستگەکە سەردانی وێستگە دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
لە دوای تەواوبوونی ئەرکەکان و پشکنینەکان (لوککردن)، لە هەمان کاتدا ئەنجام بە خاوەن وێستگە دەدرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-07
دوا دەستکاری
27-08-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان