پێناسە
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / خێزانی جێگرەوە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / بەکرەجۆ
ئیمەیڵ:- muhammad.ali-FCD@outlook.com
0533160079
مەرجەکان
عێراقی بن و دانیشتووی هەرێم بن.
ناسراوبن بە ڕابردوو و خوڕەوشتی باش.
ئەندامانی خێزانی جێگرەوە، نەخۆشی گواستراوەیان نەبێت بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی پزیشكی فەرمی، كە لە لایەن لیژنەیەكی پزیشكی تایبەتمەند و باوەڕپێكراو دەرچووبێت.
توانای بەخێوكردنی منداڵ و دابینكردنی خزمەتی چاودێریی جێگرەوەی هەبێت بە نیازپاكی.
توانای دابینكردنی ماڵی گونجاوی هەبێت لە ڕووی دەروونی و تەندروستی و كۆمەڵایەتی و بە تەواوی پێداویستییەكانیانەوە.
دەبێت تەمەنی ژن و مێرد، یان ژن ئەگەر بە تەنیا بوو، لە بیست و پێنج (٢٥) ساڵ زیاتر بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواكاریی واژۆكراو لە لایەن ژن و مێرد بە یەكەوە ، ئەگەر هەردووكیان لە ژیاندابن یان ئەوەی كە مافی پێشكەشكردنی هەیە.
ڕەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری، یان كارتی نیشتمانی.
ڕاپۆرتی پزیشكی دەرچوو بێت لە لایەنێكی پزیشكی پسپۆڕ و باوەڕ پێكراو.
نووسراوی پشتگیریی ئاسایش.
بەڵگەنامەی بێتاوانی.
بڕوانامەی دەرچوونی پێشكەشكاری داواكە لە خولێكی تایبەت سەبارەت بە چۆنێتی بەخێوكردنی منداڵە پێسپێردراوەكە.
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ شەش (٦) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی ناو نووسین.
پێشکەشکاری
پاشان ئەم فۆڕمانە پڕ دەکرێنەوە:
- (فۆڕمی ئەو شتانەی دەبێت ڕەچاو بکرێت) لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە لە هۆبە پڕ دەکرێتەوە.
- پاشان خێزانەکە فۆڕمی (پاکانەی تاوانکاری) و فۆڕمی (پرسیار نامەیەکی پزیشکی نهێنی - پاکانە) لە ماڵەوە خۆیان پڕی دەکەنەوە.
- دوای هێنانەوەی فۆڕمی پاکانەی تاوانکاری و پاکانەی پزیشکی بە پڕکراوەیی (زانیاری ڕاستەقینە) بۆ خێزانەکە لە هۆبە پڕ دەکرێتەوە.
دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغانە نووسراو دەکرێت بۆ ئەم لایەنانە (بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی، تاقیگەی مەرکەزی بۆ پشکنینی ڤایرۆسی، ئاسایش، نزیکترین بنکەی پۆلیس لە ماڵی داواکارەکان).
دوای گەڕانەوەی نووسراوی وەڵامی سەرجەم نووسراوەکان پاشان فۆڕمی (ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن ١- بەشی ٢- زانیاری وەسفی) لە ماڵی داواکارەکان لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە پڕ دەکرێتەوە بۆ هەر یەکێکیان.
لە یەکەم سەردانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری وەسفی (تحلیلي)، توێژەری سەرەکی فۆڕمی لیستی وردبینی سەلامەتی و تەندروستی پڕ دەکاتەوە، پاش چەند سەردانێکی تر، فۆڕمی وەسفی (تحلیلي) کۆتایی دێت.
پاشان کاری توێژەری سەرەکی دەستپێدەکات بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی نهێنی خێزانەکە و پێشکەشکردنی بە لیژنەی پەسەندکاری، بە مەبەستی پەسەندکردنی خێزانەکە.
پاشان پڕکردنەوەی فۆڕمی پشتگیریکاران بۆ شەش (٦) کەسی نزیکیان، کە لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە ئەنجامدەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-09
دوا دەستکاری
21-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان