پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی)
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر/ سەیداوە / (٦٠)م / تەنیشت بنكەی تەندورستی شەهیدان / بەرامبەر نەخوشخانەی پار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاركی دایک
daianga2020@gmail.com
daianga2020@gmail.com
0533232390
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ دهۆک
دهۆک / ڕێگای گشتى یا چاڤدێرى و گەشەپێدانا جڤاکى ل دهوکێ مالطا دایک
gdesd_duhok@yahoo.com
gdesd_duhok@yahoo.com
07508505575
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ گەرمیان
گەرمیان / گهڕەكی مامۆستایان / تهنیشت قوتابخانهی هاوكاری تێکهڵ
plan.garmian@gmail.com
plan.garmian@gmail.com
07702496399
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەڵەبجە
هەڵەبجە / دیوانی بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی هەڵەبجە
مەرجەکان
عێراقی بێت و ناسنامەی هەبێت.
ئەگەر بیانی بێت، پاسپۆڕت و کارتی نشینگەی هەبێت.
ئەگەر بیانی بێت، پاسپۆڕت و کارتی نشینگەی هەبێت.
هیچ تاوانێكی نەكردبێت.
ڕەزامەندی دەزگای تەندروستی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی، ئەگەر ئەو كەسە عێراقی بێت.
وێنەیەک لە پاسپۆرتەكەی، ئەگەر بیانی بێت.
وێنەیەک لە پاسپۆرتەكەی، ئەگەر بیانی بێت.
سێ (٣) وێنەی كەسی.
ئەستۆپاكی بیسەلمێنێت، کە سزانەدراوە لە بەڵگەی تاوان.
وێنەی مۆڵەتی تەندروستی.
هەموو ستافەكەش پێویستە كارتی تەندروستییان هەبێت.
هەموو ستافەكەش پێویستە كارتی تەندروستییان هەبێت.
داواكار پێویستە بەڵێننامەیەک پڕبكاتەوە، كە پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
گرێبەستی بەكرێگرتنی بینا، ئەگەر بیناكە كرێ بوو، یان وێنەیەک لە موڵكداری، ئەگەر بیناكە موڵكی داواكار بوو.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) مانگ.
تێچوو
بەپێی سیستەمی دایەنگەكان ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٣ ماددەی سێیەم:
- (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ كەرتی تایبەت.
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ دایەنگەی نیمچە ڕەسمی لەگەڵ سەندیكا و ڕێكخراوەكان و كۆمەڵەكان.
- (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ كەرتی تایبەت.
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ دایەنگەی نیمچە ڕەسمی لەگەڵ سەندیكا و ڕێكخراوەكان و كۆمەڵەكان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەشی دایەنگەكان.
ڕەزامەندی داواكارییەكە دەدرێتە لیژنەی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت و كەشفی یەكەم بۆ بیناكە دەكەن.
هێنانەوەی ئەستۆپاكی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.
ڕاسپاردە دەدرێتە پێشكەشكار و دوای تەواوكردنی ڕێکارەكان و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان كەشفی دووەم بۆ دایەنگەكە دەكرێت.
ڕاپۆرتی كەشفی دووەم دەدرێتە بەرپرسی بەشی دایەنگەكان.
بەشی دایەنگەكان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی دەكات، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و دەركردنی فەرمان بۆ پێدانی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
ڕێنماییەکانی کردنەوە و بەڕێوەبردنی دایەنگە
فایل
ڕێنماییەکانی کردنەوە و بەڕێوەبردنی دایەنگە
(410.79 KB)
ڕێبەری دایەنگەی ناحکومی
فایل
ڕێبەری دایەنگەی ناحکومی
(173.6 KB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-03
دوا دەستکاری
21-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان