پێناسە
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک
مەرجەکان
پێشکەشکردنی ژمارەی کارمەندانی کۆمپانیا.
پێشکەشکردنی لیستێک کە بڕ و جۆری خۆراکەکەی تێدا دیاری کرابێت.
پێویستە خۆراکەکان لە لیستی قەدەغە کراوەکان نەبن، بە هۆی نەخۆشییە سنووربەزینەکان.
پێویستە لەسەر کارتۆنی خۆراکەکان نووسرابێت، کە تایبەتە بە کارمەندانی کۆمپانیای وەبەرهێنی بیانی. نابێت ئەم بەرهەمانە لە بازاڕ بفرۆشرێت.
پێویستە مۆڵەتی تەندروستی کۆگای هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەی کڕین (Invoice)، کە ڕاستێنراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء) کە ڕاستێنراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوەکە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوەکە.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-05
بابەت
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان