قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران
پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.
دروستکردنی دۆسییەی تایبەت بە پەنابەرییە بۆ ئاوارە گەڕاوەکان، لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و بنکەکانی پێشوازی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان.
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.