پێناسە
قەرەبوو کردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ- بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم / هەولێر
هەولێر / (١٠٠م) / تەنیشت هۆتێل گۆڵدن نایت / بەرامبەر تێرمیناڵی نێودەوڵەتی گشتی هەولێر
ئیمەیڵ: moi_bmd@yahoo.com
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر
(١٠٠)م پشت کۆمپانیای جیهان / تەنیشت نەخۆشخانەی شیفای تایبەت / بەرامبەر مۆتێل ئاڤان پلازا وە هۆتێل مای فلاوەر
ئیمەیڵ:- ddmarbil@gmail.com
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک
شندۆخە / کۆلانا قەسرۆک
ئیمەیڵ: ddm.duhok.office@gmail.com
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی
گەڕەکی بەختیاری کۆن / لە پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە
ئیمەیڵ:- immagrationsul@yahoo.com
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سۆران
گەڕەکی ئەیلول / تەنیشت قایمقامیەتی سۆران
ئیمەیڵ: abassamir_tatky@yahoo.com
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی ڕاپەرین
ڕانیە ئیدارەی ڕاپەرین
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی گەرمیان
کەلار / ڕزگاری / ڕێگای کفری
ئیمەیڵ:- garmian.bmd@gmail.com
بنکەی پێشوازی مێرگەسور
بینایەی تۆڕی کۆمەڵایەتی
هۆبەی کەمپی مەخمور
(١٠٠)م پشت کۆمپانیای جیهان / تەنیشت نەخۆشخانەی شیفای تایبەت / بەرامبەر مۆتێل ئاڤان پلازا وە هۆتێل مای فلاوەر
ئیمەیڵ:- ddmarbil@gmail.com
بنکەی پێشوازی حاجی عمران
خاڵی سنوری حاجی عمران - کۆمەڵگای حاجی عمران
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئامادەبوونی کەسی ئاوارە.
ئه‌گه‌ر له‌ ژياندا نه‌مابێت هاوسه‌ر يان میراتگری که‌سى ئاواره‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ وه‌رده‌گرێت.
هەبوونی ناوی کەسی ئاوارە لە یەکێک لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کەسی ئاوارە، کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
بۆ هاوسەر یان میراتگر: کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە، لەگەڵ ناسنامەی میراتگری کەسی ئاوارە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە بۆ (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران دەکات.
سەردانیکردنی هۆبەی کۆچ و کۆچبەران، بە مەبەستی هێنانە دەرەوەی دۆسییە.
سەردانیکردنی بەشی ئامار، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی ناوی کەسی ئاوارە.
سەردانیکردنی ژووری لیژنەی بە دواداچوون، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە دۆسییەکە.
خزمەتخواز لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە یەکێک لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران ئاگادار دەکرێتەوە لەو ماوەیەی دیاریکراوە، بۆ دووبارە سەردانیکردن و وەرگرتنی قەرەبووەکە لە هۆبەی ژمێریاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-49
دوا دەستکاری27-01-2022

Add new comment