مۆڵەتی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی کاری ناوخۆیی کۆمپانیاکەیان بە سیستەمی VHF, UHF

پێناسە
لەبەر پێویستی هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بۆ نمونە کۆمپانیاکانی سیکیوریتی بۆ پەیوەندی ناوخۆیی نێوان فەرمانبەرەکانیان لە کاتی کارکردنیان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی بێتەل، کە پێویستی بە دابینکردنی لەرەلەری (VHF, UHF) هەیە، بۆیان تەرخان دەکرێت لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان (VHF,UHF)

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکان
دەبێت کۆمپانیای داوکار تۆمارکراو بێت لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست بەو خزمەتگوزارییە و ئاڕاستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) کە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لە ڕووى ئەمنی و لە ڕووى تەکنیکی بە پێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی بە نوسراوی فەرمی کە ئاڕاستەی کۆمپانیای داواکراو دەکرێت و ئەم فەرمانە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە بە پێی پێویستی لایەنی داواکار.
پێویستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێویستە کۆمپانیا پاکانەى باجی دەرامەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەی پەیوەندی کۆمپانیا.
بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە کونووسی کۆمپانیا.
نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی.
پاکانەى باجی دەرامەت.
ماوەی پێویست
(١٠) دە ڕۆژ بۆ (١٥) پانزە ڕۆژ، بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ گەڕانەوەی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان (وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی نێودەڵەتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نێودەڵەتی سلێمانی).
تێچوو
بە پێی هاوکێشەی تایبەت ئەژمار دەکرێت بە پێی فاکتەری وزە، شوێن، چڕی دانیشتوان سنوری ڕوماڵکردن. ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێچی ڕێنمایی دیاریکراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.



بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەری کابڵی و تیشکی لەرەلەرەکان، ژووری بەرپرسیاری لەرەلەرەکان، بە مەبەستی تەرخانکردن و بە پێی توانای بوونی باندى لەرەلەرەی پێویست بۆ مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنەوەی فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-13
دوا دەستکاری04-10-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.