مۆڵەت و سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستەمی VSAT

پێناسە
خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (VAST) واتە لە ڕێگای مانگی دەستکرد کە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێی (٢) دوو کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕیوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان(VSAT,WIFI,LTE4G)

کاتی کارکردن
لە یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی نیوەڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر (٩:٠٠) بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠) نیوەرۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکان
دەبێت کۆمپانیای تۆمارکراو بێت (لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست بەو خزمەتگوزارییە و ئاڕاستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) کە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لە ڕووى ئەمنی و لە ڕووى تەکنیکی بە پێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی مۆڵەت بە گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.
دەرکردنی فەرمانی وەزاری مۆڵەت پێدان لە وەزارەتمان.
پێویستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێویستە کۆمپانیا پاکانەی باجی دەرامەتی (ضریبة الدخل) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا (تسجیل شرکات).
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا (الشهادة الجداریة).
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەی پەیوەندی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە ناسنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندنی کۆمپانیا (عقد تأسیس الشرکة).
وێنەیەک لە کۆنوسی کۆبونەوەى کۆمپانیا (محضر الاجتماع).
هێنانی نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
هێنانی پاکانەى باجی دەرامەت (ضریبة الدخل).
ماوەی پێویست
(١٥) پانزە بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ، بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ گەڕانەوەی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێچی ڕێنمایی دیاری کراوە:
- (١٥،٠٠٠،٠٠٠) پانزە ملیۆن دینار کرێی ساڵانەی مۆڵەت.
- (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دينار بۆ هەر یەک وێستگە لە کاتی دامەزراندنی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان (سەردانەکان بەم شێوەیە دەبێت):
ژووری هاتوو دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن، بە مەبەستی ناردنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى یاساییەوە.
بەڕێوەبەری گەیاندن، ژووری بەرپرسیارەتی کۆمپانیاکانی گەیاندن، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى تەکنیکییەوە.
بەڕێوەبەری کابڵی و تیشکی لەرەلەرەیان، بە مەبەستی تەرخانکردن و بە پێی توانای بوونی باندى لەرەلەرەی پێویست بۆ مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی ئامادەکردنی گرێبەست.
وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنەوەی گرێبەست و فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-11
دوا دەستکاری04-10-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.