پێناسە
خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (WIFI) کە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن (٢٠) بیست کۆمپانیای مۆڵەت پێدراو لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕیوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان(VSAT,WIFI,LTE4G)

کاتی کارکردن
لە یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی نیوەڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر (٩:٠٠) بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠) نیوەرۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت کۆمپانیای داواکار تۆمارکراو بێت (لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بێت.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست بەو خزمەتگوزارییە و ئاڕاستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) کە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لە ڕووى ئەمنی و تەکنیکی بە پێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی مۆڵەت بە گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.
دەرکردنی فەرمانی وەزاری مۆڵەت پێدان لە وەزارەتمان.
پێوستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێوستە کۆمپانیا پاکانەی باجی دەرامەتی (ضریبة الدخل) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا (تسجیل شرکات).
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا (الشهادة الجداریة).
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەی پەیوەندی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە ناسنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندنی کۆمپانیا (عقد تأسیس الشرکة).
وێنەیەک لە کۆنوسی کۆبونەوەى کۆمپانیا (محضر الاجتماع).
هێنانی نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
هێنانی پاکانەى باجی دەرامەت (ضریبة الدخل).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ، بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ گەڕانەوەی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان (وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی).
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێچی ڕێنمایی دیاریکراوە:
ئەگەر مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بێت، ساڵانە (٤٠،٠٠٠،٠٠٠) چل ملیۆن دینار وەردەگیرێت.
ئەگەر مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە یەک پارێزگا بێت ساڵانە (٨،٠٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن دينار وەردەگیرێت.
ئەگەر مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە یەک ئیدارە بێت ساڵانە (٤٠٠٠٠٠٠)چوار ملیۆن دیناری لێ وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (سەردانەکان بەو شێوەیە دەبێت):
ژووری هاتوو دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن، بە مەبەستی ناردنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى یاساییەوە.
بەڕێوەبەری گەیاندن، ژووری بەرپرسیارەتی کۆمپانیاکانی گەیاندن، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى تەکنیکییەوە.
بەڕێوەبەری کابڵی و تیشکی لەرەلەرەیان، بە مەبەستی دیاریکردنی باندی پێویستی تایبەت بە مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی ئامادەکردنی گرێبەست.
وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنەوەی گرێبەست و فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-09
دوا دەستکاری04-10-2022

Add new comment