تۆمارکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و پێدانی دیاری (منحەی) مانگانە

پێناسە
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی هەر کەسێکە کە لە ئەنجامی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمە داپڵۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە، لە کوردستان زیانی جەستەییان بەرکەوتبێت و کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە
ئیمەیل:- info@moma.gov.krd

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر
هەولێر / شەقامى (٣٠)مەترى / نزیک پردی سەیداوە / ناو بینای وەزارەت

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر
هەولێر/ گەڕەکی ئازادی/ نزیک مزگەوتی ئازادی
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان
بارزان / شارۆچکەی بلێ
ئیمەیڵ:- shahidan.barzan@gmail.com
07504472271
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە
قەزای کۆیە / نزیک یانەی وەرزشی کۆیە / بەرامبەر باغی ڕەیحانە
07501202794 - 07701470132
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک
دهوک / نزاركێ / تەنیشت ڕێڤەبەریا باژێرڤانیا ڕۆژهەلات
ئیمەیڵ:- Shahidan.dh@gmail.com
7507680195
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاكرێ
ئاكرێ / تەنیشت سەروكاتیا باژێرڤانیا ئاكرێ
7503954515
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی زاخۆ
زاخو / جادا ئەكادیمیا لەشكەری / بەرامبەر ئەكادیمیا لەشكەری
ئیمەیڵ:- shahidanzakho@gmail.com
7503053368
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئامێدی
ئامیدی / تەنیشت ڕیڤەبەریا ساخلەمیا قەزا ئامێدی
مەرجەکان
هەر کەسێک ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٪٤٠) و زیاتر بێت، هەروەها لە لایەن وەزارەتی تەندروستی پشتڕاست کرابێتەوە، بە بەرکەوتە تۆمار دەکرێت، بە پێی ڕێنمایی دیاریکردنی مافی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٪٤٠) تا (٪٦٠) بێت، مینحەیەکی مانگانەی بە بڕی (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دیناری بۆ دیاری دەکرێت.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی کە ڕێژەی بەرکەوتەییەکەی لە (٪٦٠) زیاتر بێت، مینحەیەکی مانگانەی بەبڕی (٤٠٠،٠٠٠) چوار سەد هەزار دیناری بۆ دیاری دەکرێت.
ئەو بەرکەوتووانەی پشتڕاست دەکرێنەوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی، دەفتەرێکی چارەسەریان بۆ دروست دەکرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
مینحەی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی لە کاتی کۆچی دوایی بەرکەوتوو بۆ پاشەنشینەکانیان (وارسەکانیان) ناگواسترێتەوە.
مینحەی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بەو بەرکەوتووانە دەدرێت کە هیچ مووچە و مینحەیەکی تریان نییە، جگە لە ئیمتازە داراییەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانی و گیراوی سیاسی و سوودمەندان، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٣) ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە دیاریکردنی مافی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
(١) یەک وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
(٣٠) خولەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، بەڵام ئامادەبوون لە بەردەم لیژنەی پزیشکی و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کاتەکەی نادیارە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز فۆرمی تایبەت بە داواکاری لە ئەنجومەنی گوندەکان پەسندکردنی لە لایەن بەڕێوبەری ناحیەکە.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی شارەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاری، فۆرمەکە بە نوسراو بەرزدەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، دواتر بە نۆرە و ڕیزبەندی دەنێردرێت بۆ لیژنەی پزیشکی بە پێی شارەکان. دواتر خزمەتخواز لە ڕێگای تەلەفۆن لە کات و شوێنی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەت
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMA-08
دوا دەستکاری24-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.