تۆمارکردنی بارمتەی دەستداری (الرهن الحیازی)

پێناسە
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، بە دانانی موڵکی قەرزدار لە ژێر بارمتە، بەو مەرجەی موڵکەکە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێکی باوەڕپێکراو (ید عدل)، بە مەرجێک ناوی ئەو کەسە لە تۆماری هەمیشەییەکە و مامەڵەکە تۆمارکرابێت. ئەم گرێبەستە بە ڕەزامەندی و دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجامدەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
خاوەن قەرز موڵکی بارمتەکراوی قەرزداری دەکەوێتە ژێر دەست.
داواکار تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت، ئەگەر لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بوو، پێویستە ڕێگاپێدانی دادگای هەبێت بۆ کارێکی بازرگانیی دیارکراو (مأذون بالتجارة) یان ناکامی ڕێگەپێدراو بێت بە هاوسەرگیرییکردن (قاصر مأذون بالزواج)، بەڵام ئەگەر ئەم دوو مەرجەی نەبوو بۆ تەمەنی خوار هەژدە (١٨) ساڵ، پێویستە بەڵگەنامەی ڕەزامەندیی سەرپەرشتیکار (حجة الوصایة)ی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی هەبێت.
خاوەن لێهاتوویی تەواو بێت (هۆشدار و ئاقڵ بێت).
گڵدانەوە یان بارمتە لەسەر موڵکەکەی نەبێت، ئەگەر (گڵدانەوە) هەبوو دەبێت ڕەزامەندیی خاوەن قەرزی یەکەم وەربگیرێت.
مامەڵەکە پەسەندبێت و ڕاگیراو (موقوف) نەبێت و قەواڵەکەش نوێکرابێتەوە.
ئەگەر بارمتە بۆکراو کەسی سروشتی بێت وێنەی خۆی پێویستە.
دوو (٢) شاهید، کە هەریەکەیان وێنەیەکیان پێویستە.
نووسراوی ئەو لایەنەی قەرزدەرە لە کاتێک ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (معنویی) بێت ئینجا بانک بێت یان کۆمپانیا.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی تۆماری موڵک.
نووسراوی ئەو لایەنەی قەرزدەرە لە کاتێک ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (معنویی) بێت ئینجا بانک بێت یان کۆمپانیا یان لایەنێکی تر.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
- (٧,٥٠٠) حەوت هەزر و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی بەپێی بڕگە (٦) لە ماددە (٥٣) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪٢.٥) ڕەسمی پوول لە گوژمەی قەرز (مبلغ الدین) بەپێی بڕگەی (سێیەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١. ئەگەر خاوەن قەرزەکە (الدائن المرتهن) یەکێک بێت لە فەرمانگەکانی میری و کەرتی گشتی و بانکە ئەهلییەکان.
- ڕێژەی (٪٠.٥) ڕەسمی پوول لە بڕی قەرز (مبلغ الدین) بەپێی بڕگەی (دووەم/١) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١. ئەگەر خاوەن قەرز یەکێک بێت جگە لەوانەی لە بڕگەی سەرەوە باسکراون.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار، بەپێی بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
-بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بەپێی بڕگە (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆڕمی نموونە (١١).
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆڕمی نموونە (١١) بەپێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانکردنی فەرمانگە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە مامەڵە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆر و واژۆکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ ژووری تۆمارەکان.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەی موڵکەکە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی تۆماری موڵکەکە.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، ئاڕاستەی ژووری گڵدانەوەی دەکات.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون کە گڵدانەوەی لەسەرە یان گڵدانەوەى لەسەر نییە.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، ڕەسمی لێ وەردەگرێت.
سەردانی ژووری یاریدەدەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانان.
سەردانی ژووری تۆمارکار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی مامەڵەکە.
ناردنی بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
دوای پەسەندبوونی مامەڵەکە لە دەستە، کۆتا هەنگاو، وێنەی تۆماری (مداینە) پێدەدرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-14
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.