پێناسە
دوای دەرچوونی بڕیار لە دەستەی بەرزەفتەکردنی فەرمانبەرانی هەرێم یان لە دادگای کارگێڕی، لایەنی ناڕازی دەتوانێت تانە لەم بڕیارانە بدات لە دەستەی گشتی ئەنجومەنی شورای هەرێم، بە مەبەستی پێداچوونەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجوومەنی شورای هەرێـم/
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجومەنی شورای هەرێم
شەقامی (٦٠)م چوارڕیانی فرانسوا میتران / ڕێگەی عەنکاوە
ئیمەیڵ:- consultancy_krg@yahoo.com
ئیمەیڵ:- consultancy_krg@yahoo.com
07506489791
مەرجەکان
یەکەم: پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم:
هەبوونی بڕیارێکی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم، بە مەبەستی تانەلێدان.
تانەلێدەر (الممیز) تیانووسێک (لائیحة) پێشکەش دەکات، کە تیایدا هۆکاری تانەلێدان بە ڕوونی ئاماژە پێ دەکات.
لایەنی نارازی لەسەر بڕیارەکانی دەستەی بەرزەفتکردن بۆی هەیە تانە لە بڕیاری دەستە بدات لە لای دەستەی گشتی ئەنجومەنی شورای هەرێم لە ماوەی (١٥) پانزە ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنی بە بڕیاری دەستە (تانەلێدراو) بە پێی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (٢٠) لە یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم.
تانەلێدەر (الممیز) دەتوانێ خۆی یان لە ڕێگای بڕیکارەوە ئەم داواکارییە پێشکەش بکات.
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت بە هەبوونی بڕیکارنامەیەکی یاسایی.
دووەم : پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی دادگای کاڕگێری؛ لایەنی ناڕازی بۆی هەیە تانە لە بڕیارەکانی کارگێڕی بدات.
بڕیارەکانی پەیوەست بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یان بڕیاری کارگێڕی و بڕیارەکانی پەیوەست بە قەرەبووکردنەوە:
بڕیارەکانی پەیوەست بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یان بڕیاری کارگێڕی و بڕیارەکانی پەیوەست بە قەرەبووکردنەوە:
هەبوونی بڕیارێکی دادگای کارگێڕی بە مەبەستی تانەلێدان.
تانەلێدەر (الممیز) تیانووسێک (لائیحة) پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی شورا دەکات، لە ماوەی (٣٠) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنی بە بڕیاری دادگای کارگێڕی بە پێی ماددەی (هەژدەم) لە یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم، لە تیانووسەکە ئاماژە بە ژمارەی بڕیاری دادگای کارگێڕی (تانەلێدراو) و هۆکاری تانەلێدان دەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕیاری دادگا کە دادخواز لە دژی تانەی لێ دەدات.
ناسنامەی باری شارستانی یاخود یەکێک لە بەڵگەنامە کەسییەکان.
ناسنامەی پارێزەر و وێنەیەک لە بڕیکارنامەی پارێزەرایەتی ئەگەر لە لایەن پارێزەرەوە پێشکەش بکرێت.
ماوەی پێویست
ماوەی دیار نییە، بە گوێرەی جۆری داواکە دەگۆرێت.
تێچوو
- (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ ئەو داوایەی قەرەبووی تێدا نییە، بە پێی یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- ڕەسمی پێداچوونەوە لە داواکانی قەرەبووکردنەوە بە ڕێژەی (٢٪) لە بڕی پارەی داواکراو دەست پی دەکات و لە بڕی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار تێناپەرێت.
- هەر تێچوونێک کە دەستە دیاری دەکات، لایەنی دۆڕاو دەبێ بیدات لە کۆتایی دادبینی (وەک کرێی لێزان).
- پولی دارایی بە بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار لە لایەن داواکار.
- ڕەسمی پێداچوونەوە لە داواکانی قەرەبووکردنەوە بە ڕێژەی (٢٪) لە بڕی پارەی داواکراو دەست پی دەکات و لە بڕی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار تێناپەرێت.
- هەر تێچوونێک کە دەستە دیاری دەکات، لایەنی دۆڕاو دەبێ بیدات لە کۆتایی دادبینی (وەک کرێی لێزان).
- پولی دارایی بە بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار لە لایەن داواکار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار دەتوانێت داوای پێداچوونەوە لە خامەی دادگای کارگێڕی پێشکەش بکات یان سەردانی خامەی پێداچوونەوە لە دەستەی گشتی بکات.
دەستەی گشتی پێداچوونەوە بە بڕیاری تانەلێدراو دەکات، دواتر بڕیاری پێڕاگەیاندنی کۆتایی بۆ هەر دوو لایەن دەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
ڕاوێژکار
سکرتێری ئەنجومەنی شورای هەرێم
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-63
بابەت
دوا دەستکاری21-09-2022
Feedback