داواکانی (دعاوي) بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی

پێناسە
تایبەتە بەو داوایانەی (دعاوي) کە فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەشی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی دەکەن، لە بارەی کێشەکانی پەیوەست بە یاساکانی ڕاژەی فەرمانبەران و سزا بەرزەفتییەکان (انضباطیة) کە لە لایەن فەرمانگەکەیانەوە دەرچووە.
جۆرەکانی داوا لە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم:
یەکەم: داواکانی پەیوەست بە ڕاژەی فەرمانبەران
دووەم: داواکانی پەیوەست بە سزا بەرزەفتییەکانی فەرمانبەران
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجوومەنی شورای هەرێـم

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ئەنجومەنی شورای هەرێم
هەولێر / شەقامی (٦٠)م / چوارڕیانی فرانسوا میتران / ڕێگای عینکاوە
ئیمەیل consultancy_krg@yahoo.com
07507831618
مەرجەکان
مەرجەکانی پێشکەشکردنی داوای پەیوەست بە ڕاژەی فەرمانبەران:
دەبێت فەرمانبەر بێت لە هەرێمی کوردستان.
هەبوونی فەرمان یان بڕیارێکی کارگێڕی بۆ تانەلێدان.
پێویستە فەرمانبەر لە ڕۆژی پێڕاگەیاندن بە فەرمان یان بڕیاری کارگێڕی، کە تانەیان لێدەدا لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژدا، داوا لە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمار بکات.
مەرجەکانی پێشکەشکردنی داوای پەیوەست بە سزا بەرزەفتییەکانی فەرمانبەران:
دەبێت فەرمانبەر بێت لە هەرێمی کوردستان.
هەبوونی فەرمان یان بڕیارێکی کارگێڕی لە بارەی سزای بەرزەفتکردن دەرهەق بە فەرمانبەر.
پێویستە فەرمانبەر لە ڕۆژی پێڕاگەیاندن بە سزاکە لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ دادخوازی (تظلم) پێشکەشی فەرمانگەکەی بکات.
دەبێت فەرمانگە لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ وەڵامی دادخوازییەکە (تظلم) بداتەوە و دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە بە بێ وەڵام بە ڕەتکردنەوەی دادخوازییەکە (تظلم) هەژماردەکرێت.
پێویستە فەرمانبەر لە دوای تێپەربوونی ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ ئاماژەپێکراو لە خاڵی (د) سەرەوە داوا تۆمار بکات لە ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ لە بەردەم دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم.
داواکار خۆی یان لە ڕێگای بریکارەوە ئەم داوایە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە فەرمان یان لە بڕیاری کارگێڕی تانەلێدراو.
ناسنامەی باری شارستانی یان یەکێك لە بەڵگەنامە کەسییەکان.
ناسنامەی پارێزەر و وێنەیەک لە بڕیکارنامەی پارێزەرایەتی، ئەگەر لە لایەن پارێزەرەوە پێشکەشبکرێت.
ماوەی پێویست
ماوەی بەدەستهێنان دیار نییە، بە گوێرەی جۆری داواکە دەگۆڕێت.
تێچوو
بەپێی بڕگەی (٢) لە ماددەی (٥٩) لە یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ١٩٦٠ی هەموارکراو:
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دينار.
- (٥٠٠) پێنچ سەد دینار ڕەسمی پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی وەزارەتی داد/ ئەنجومەنی شورا، دەستەی بەرزەفتكردن دەكات و داواکاری پێشكەشدەكات.
سەردانی خامەی دەستەی بەرزەفتە دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن و نوسینی پەراوێزی سەرۆکی دەستە بۆ تۆمارکردنی داوا.
دووبارە سەردانی خامەی دەستەی بەرزەفتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکەی و وەرگرتنی زنجیرەی داواکە و پێدانی ڕەسمی داوا و دەرکردنی پێڕاگەیاندن.
بەڕێوەبەرایەتیی پێڕاگەیاندنی دادی، پێڕاگەیاندن بۆ لایەنی داوا لەسەر لێکراو ڕەوانە دەکات، بە مەبەستی پێڕاگەیاندنی بە ڕێکەوتی دیاریکراو بۆ دادبینی.
داواکار یان بریکارەکەی لەگەڵ نوێنەری یاسایی لایەنی داوا لەسەر لێکراو لە ڕۆژی دیاریکراو بۆ دادبینی ئامادە دەبن.
دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنەکانی داواکە، دەستە بڕیاری خۆی دەردەکات بە ئاشکرا لە بابەتی داواکە و ئەگەر پێویست بێت بە دەرکردنی پێڕاگەیاندنی بڕیار، ئەو کات دەستە بڕیاری خۆی دەدات بە دەرکردنی پێڕاگەیاندن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
ڕاوێژکار
سکرتێری ئەنجومەنی شورای هەرێم
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-61
دوا دەستکاری06-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.