کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
بە نووسراوی فەرمی موڵکێک بە ناوی کەسێکەوە تۆمار دەکرێت، بە مەبەستی بەکارهێنان و سوود لێوەرگرتنی، پێشتر ئەو موڵکە موڵکی میری و گشتی بووە، دەبێتە موڵکی کەسێک یان لایەنێکی تایبەت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت بە هەبوونی بریکارنامەیەکی یاسایی.
دەبێت موڵکەکە بە ناوی دەوڵەتەوە بێت.
نووسراوی فەرمانی ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکایەتیی شارەوانی تایبەتمەندی هەبێت یان هەر وەزارەتێکی تری تایبەتمەند، کە بەپێی یاسا ئەو مافەی پێدرابێت.
هیچ بەربەستێکی یاسایی نەبێت لە تۆمارەکە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، یان دووان لەو بەڵگەنامانە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی تۆماری موڵک.
وێنەی کەسیی خاوەن مامەڵە.
ماوەی پێویست
یەک(١) بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
- ڕێژەی (٪٢) لە نرخی دیارکراو لە نووسراوی لایەنی فەڕمی بڕیاردەر بە تەملیک پاڵپشت بە بڕگەی (٤) لە ماددەی (٥٠) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪١) ڕەسمی پوول بەپێی بڕگەی (چوارەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩) ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (١٢,٠٠٠) دوازدە هەزار دینار بۆ لیژنەی کەشف و تەقدیر قیمەی عقار بەپێی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای خەمڵاندنی بەهای خانووبەرە و سودەکانی ژمارەی (٨٥) ساڵی ١٩٧٨ی هەموارکراو.
- بڕی (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادیی، بەپێی بڕگە (٨) لە مادەی (٥٣)ی یاسای ڕەسمی دادی (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار، بەپێی بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار ڕەسمی پوول، بەپێی یاسای ڕەسمی پوول ژمارە (٣) ساڵی ١٩٩٣ی هەموارکراو و ڕێنمایی ژمارە (٢٠٠٦١) لە ٩/١٢/٢٠١٣.
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بەپێی بڕگە (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئاماژەپێکراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری (عریضة).
وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی بە موڵککردن (استمارة التملیك).
وەرگرتنی فۆڕمی ژمارە دە (١٠) کە تایبەتە بە مامەڵەی فرۆشتن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆڕمی تایبەت.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ هۆبەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بۆ دۆزینەوەی تۆماری هەمیشەیی و وردبینیکردنی.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ نیشانەیەکی گڵدانەوە.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی کرێی پشکنین.
سەردانی ژووری نۆڕین (کشف) دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی یاریدەدەری تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی دیارکردنی ڕەسمەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و ڕەسمی پوول.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕەسمی تەملیککردن.
بەپێی سنوورەکانیان سەردانی ژووری تۆمارەکان و یاریدەدەرەکان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و دانپێدانان.
ناردنی مامەڵەکان بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردن.
دوای پەسەندکردنی لە لایەن دەستەوە کۆتا هەنگاو وێنەی تۆماری موڵکەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-27
دوا دەستکاری
10-06-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان