لە جیاتی دانان (الاستنابة)

پێناسە
فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرەی تایبەتمەند بۆی هەیە فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانى تۆمارکردنى خانووبەرە لە جیاتی خۆی ڕابسپێرێت، تۆماری گرێبەستێک بکات لە سەر داخوازیی لایەنێکی گرێبەستەکە، واتە تەواوکردنی کڕین و فرۆشتنی موڵک لە نێوان دوو فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەمان شار یان دوو شاری جیاواز، یەکێکیان لە جیاتی ئەوەی تر مامەڵەکە تەواودەکات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
یەکیک لە لایەنەکانی گرێبەست داوا پێشکەش بە فەرمانگەی شوێنی موڵک دەکات (موقع العقار).
داواکار تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت، ئەگەر لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بوو، پێوستە ڕێگاپێدانی دادگای هەبێت بۆ کارێکی بازرگانیی دیارکراو (مأذون بالتجارة) یان ناکامی ڕێگەپێدراو بێت بە هاوسەرگیرییکردن (قاصر مأذون بالزواج)، بەڵام ئەگەر ئەم دوو مەرجەی نەبوو بۆ تەمەنی خوار هەژدە (١٨) ساڵ، پێویستە بەڵگەنامەی ڕەزامەندیی سەرپەرشتیکار (حجة الوصایة)ی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکانی هەبێت.
پێوستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، یان دووان لەو بەڵگەنامانە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی تۆماری موڵک.
وێنەی کەسیی لایەنەکانی.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
(٧,٥٠٠) حەوت هەزار پێنج سەد دینار، پاڵپشت بە بڕگە (١٠) لە ماددە (٥٣) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری وەرگرتنی دانپێدانان (اقرار) لە ڕێگەی (استنابە) بەپێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێتە بەر لەو فەرمانگەیەی کە موڵکەکە دەکەویتە سنووری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکەی.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهینانی تۆمارەکەی.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ گڵدانەوەیەک لە سەری.
سەردانی ژووری نۆڕین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی موڵکەکە و خەمڵاندنی.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەسم.
هەموو ئەو بەراییانە بۆ ئەو فەرمانگەیە حەواڵە دەکرێن، کە داواکراوە بە لە جیاتیدانان کارەکە بکات و نیشانەیەک لە سەر دۆسیەکە دەنوسرێت، کە مامەڵەکە بۆ فەرمانگەیەکی تر ڕەوانەکراوە.
دوای تەواوبوونی مامەڵەکە لە فەرمانگەی حەواڵە بۆ کراو، دووبارە فەرمانگەکە هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی مامەڵەکە لە تۆمارەکان و دواتر ڕەوانەکردنی بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردنی، دوای پەسەندبوونی مامەڵەکە وێنەی تۆمار دەدرێتەوە بە خاوەن موڵک.
لە فەرمانگەی تۆمارکردنی حەواڵە بۆ کراو، ئەو هەنگاوانە دەگیرێنە بەر:
وردبینیکردنی بەراییەکانی ناو مامەڵەکە و فۆڕمەکەی بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ کەموکوڕیێک.
تەواوکردنی گرێبەستەکە بە وەرگرتنی دانپێدانانی لایەنەکان.
تۆمارکردنی مامەڵەکە لە تۆماری (استنابە).
ڕەوانەکردنەوەی مامەڵەکە بۆ فەرمانگەی شوێنی موڵکەکە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەرێوەبەری گشتی
بەرێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-25
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.