پێناسە
بەخشین (هبة) بریتییە لە تۆمارکردنی بەخشینی مولک لە لایەن خاوەن مولک، بە بێبەرامبەر یان بەرامبەر بڕێکی ڕەمزی، یاخود بەرامبەر بە چەند مەرجێک، وەکو مەرجی بەخێوکردنی بەخشەر لە لایەنى پێبەخشرا.
تۆماری بەخشینی مولک زیاتر لە نێوان ژن و مێرد، یان لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکانیان، یاخود بە پێچەوانەوە، ئەنجام دەدرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵەخانەی قائیمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵەخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵەخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵەخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵەخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان ناو باڵەخانەی قائیمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قائیمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی ئامێدی
ناو باڵەخانەی نەخۆشخانەی گشتی ئامێدی
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵی شێخان
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە مامەڵەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام پێویستە لە ناوەڕۆکی بریکارنامەکە بەخشەر و پێبەخشراو (موهوب و موهب لە) یان هەر مەرجێکی تر هەبێت ئاماژەی پێبدرێت واتا پێویستە بریکارنامەی تایبەت بێت بە مامەڵەی بەخشین.
ئەگەر ئەو کەسەی مولکەکەی پێ بەخشراوە (صبی غیر ممیز) بوو یان (محجور) بوو بە بڕیاری دادگا ئەوا بە ڕەزامەندی نوێنەرەکانیان ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەگەر (صبی) بوو ئەوا ئەو کاتە دانپێدانانی ئەو (صبی)ە وەردەگیرێت.
ئەگەر لە هەموو حاڵەتەکان بەخشینەکە بە بەرامبەر بوو ئەوا دەبێت ڕێپێدانی دادگا وەربگیرێت بۆ قبوڵکردنی بەخشینەکە.
ئەگەر بەخشینەکە بە مەرجی ژیان (شرط الاعاشة) بێت ئەوا ئەو کەسەی مولکەکەی پێبەخشراوە ناتوانێت هیچ ڕەفتارێک لەسەر مولکەکە ئەنجام بدات تاوەکو دوای مردنی بەخشەر یاخود بە ڕێگەپێدانی بەخشەر لەکاتی ژیانی دا دەتوانێت هەڵسوکەوتی لەسەر بکات.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانوبەرە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، سەرۆکایەتی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتیمانی، یاخود دووان لەو بەڵگەنامانە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
وێنەی تۆماری مولک.
وێنەی کەسیی لایەنەکانی گرێبەستەکە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٥) پێنج بۆ (١٠) دە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- ڕێژەی (٪٢) لە نرخی خەمڵاندنی مولک. پاڵپشت بە بڕگەی (٦) لە ماددەی (٤٩) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪١) ڕەسمی پوول بە پێی بڕگە (چوارەم)ى لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (١٢،٠٠٠) دوانزە هەزار دینار بۆ لیژنەی کەشف و تەقدیر قیمەی عقار بە پێی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای خەمڵاندنی بەهای خانوبەرە و سودەکانی ژمارەی (٨٥) ساڵی ١٩٧٨ی هەموارکراو.
- بڕی (٧،٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادیی، بە پێی بڕگە (٨) لە مادەی (٥٣)ی یاسای ڕەسمی دادی (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆمار بڕگە (٢) لە ماددە (٥٤) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ى ساڵی ١٩٨١ى هەموارکراو.
- بڕی (١،٠٠٠) هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بە پێی بڕگە (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆرمی نمونە (١٠).
- بڕی (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆرمی نمونە (١٠) بە پێی بڕگە (٤٩)لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی فەرمانگە و پێشکەشکردنی داواکاری (عریضة) بە بەڕێوەبەر.
وەرگرتنی فۆرمی ژمارە (١٠) دە لە ژووری خەزنە.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەر، بۆ مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆرمی تایبەت.
ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
ژووری دۆسییەکان، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکە.
ژووری تۆمارەکان، بۆ دۆزینەوەی تۆماری هەمیشەیی و وردبینکردن.
ژووری گلدانەوە، بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ نیشانەیەکی گلدانەوە.
ژووری خەزنە، بە مەبەستی دانی کرێی پشکنین.
ژووری نۆرین (کشف )، بۆ ئەنجامدانی پشکنین.
ژووری یاریدەدەر، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەسمەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و ڕەسمی پوول.
ژووری خەزنە، بە مەبەستی دانی بڕی ڕەسم.
ژووری تۆمارکار و یاریدەدەرەکان بە پێی سنورەکانیان بۆ تۆمارکردن و دانپێدانان (اقرار).
ناردنی مامەڵەکە بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردنی.
دوای پەسەندکردن لە لایەن دەستەوە، کۆتا هەنگاو وێنەی تۆماری مولکەکەی وەردەگرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-06
دوا دەستکاری23-01-2023

Add new comment