پێناسە
پێدانی مۆڵەتی چەکە بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی دانیشتووی هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / نوسینگەی تایبەتی وەزیری وەزارەتی ناوخۆ / بەشی ناسنامەی چەک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆ - نوسینگەی تایبەتی وەزیر

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەشی ناسنامەی چەک / هەولێر
تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی داواکارییەک بە دەسەڵاتی پێدان.
تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت.
حکوم نەدرابێت بە هیچ تاوانێک یان کردەوەیەکی ئابڕوبەر، لە ڕێی کردنی نووسراوەوە دەبێت لە وەزارەتەوە بۆ لایەنی تایبەت.
کەمئەندام نەبێت و کێشەی دەروونی نەبێت، بە پێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکیی.
بە شێوەیەکی ڕەوا چەکەکەی دەستخستبێت.
خزمەتخواز خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
کارتی زانیاری.
(٢) دوو وێنەی کەسی خزمەتخواز.
ژمارەی چەک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ بۆ (١٠) دە ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بەیانی ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١٨، هەمواری دووەمی ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ی تایبەت بە ڕێکخستنی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتن و هەبوونی چەک و بە هەموارکردنی دووەمین ڕێنمایمان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٥:
بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەردەگیرێت.
بڕی (٦٠،٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی ناوخۆ، نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات.
سەردانیکردنی بەشی ناسنامەی چەک، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
خزمەتخواز لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێتەوە لەو ماوەیەی دیاریکراوە لە لایەن بەشی ناسنامەی چەک، بە ڕەزامەندیدان لە سەر داواکەی.
پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی، خزمەتخواز سەردانی بەشی ناسنامەی چەک دەکات، بە مەبەستی پێدانی بەڵگەنامەکان، دانی ڕسومات، پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی چەک و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-47
دوا دەستکاری13-04-2022

Add new comment