پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەلوپەل، پێداویستی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان
/ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت.
هێنانی نووسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
بڕوانامەی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ماددەی (١٢) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ و (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کارە.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی ٢، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥٠،٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی ٢، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥٠،٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆبەی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز سەردان دەکاتەوە دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-46
دوا دەستکاری09-02-2022
Add new comment