پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستیی سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
مەرجەکان
بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
هێنانی نووسراوی ڕاوبۆچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە)ی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
کارتی زانیاری بەڕێوەبەری ڕێپێدراو.
بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری کارگێڕی کۆمپانیا.
بڕوانامەی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (٤) لە ڕێنمایی ژمارە (٨) ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران:
(٦,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کار.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٥:
(٥٠,٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
(٦,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کار.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٣)، بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٥:
(٥٠,٠٠٠$) پەنجا هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) لە کۆمپانیا وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو داواکارییەی بە نووسراو لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هێناویەتی.
خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یان بریکارەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-39
بابەت
دوا دەستکاری
25-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان