وەرگرتنی قوتابی / خوێندکار له‌ به‌شە ناوخۆیی (كوڕان - كچان)

پێناسە
دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوونە بۆ ئەو قوتابی / خوێندکارانەی، کە لە دەرەوەی ناوەندی شار یان قەزایانەن کە لقی زانکۆکانی تێدایە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە قوتابی / خوێندکار پێشتر لە زانکۆ خۆی تۆمار کردبێت.
پێویستە قوتابی / خوێندکار نیشتەجێی دەرەوەی شار یان ئەو قەزایە بێت، کە زانکۆکەی تێدایە بەپێی شوێنی کەمپی هەر زانکۆیەک.
پێویستە خوێندکار / قوتابی نووسراوی پشتگیریی کۆلێژەکەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی ڕەنگاوڕەنگ.
كۆپی كارتی زانیاری.
پشتگیری نیشته‌جێبوون (موختار).
پشتگیری کۆلێژ یان پەیمانگە.
سێ (٣) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
فۆڕمی زانیاری.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ژمارە (٨٦) ساڵی ٢٠١٦:
بڕی (٢٠,٠٠٠) بیشت هەزار دینار وەرگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
دوای ئەوەی قوتابی / خوێندکار خۆی تۆمار دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری داتا و زانیاری دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی ناسنامە و دیاریکردنی ژوور لە بەشە ناوخۆییەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-16
دوا دەستکاری18-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.