مامەڵەی گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب

پێناسە
هاوکاری هەموو ئەم بەڕێزانەی کە لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە تەنسیب یان گواستنەوە خزمەتەکانیان بگوازنەوە بۆ دامودەزگاکانی سەر بە خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بە پێچەوانەوە.
تێبینی: بەڵام ئێمە تەنها نوسراوەکانیان بۆ دەکەین بە زمانی عەرەبی و بۆ ئەوەی ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت. بەڵام تەواوی ڕەزامەندی و ڕێکارە کارگێڕیەکانی تر لە فەرمانگەی کارگێری و دارایی ئەنجام دەدرێت.
مەرجەکان
دەبێت بە یاداشت لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی مامەڵەکە بۆ ئێمە ڕەوانە بکرێت.
ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەک زانکۆکەی، وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران بە پێی سروشتی مامەڵەکە.
نووسراوی پێ دەکرێت بۆ بەغداد.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
سەرجەم بەڵگەنامەی پێویست لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی داوا دەکرێت، دوای ئەوەی کە بڕیاری پێویست لە بارەیەوە درا، لەسەر بنەمای بڕیاری ئەوان، نووسراو بۆ بەغداد دەکرێت.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان بۆمان ڕەوانە دەکرێت.
دواتر لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕەوانە دەکرێت.
دواتر داخلی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئینجا بەڕێوەبەر پەراوێزی بۆ دەنوسێت.
دواتر فەرمانبەری ڕاسپێراو، نوسراوی پێدەکات.
دواتر لە لایەن بەڕێوەبەر، دڵنیای لە ڕاستی نوسراوەکە دەکرێت.
ئینجا بە سیستەم ڕەوانەی لای بەڕێوەبەری گشتی دەکرێت بۆ واژۆکردن.
دواتر ڕەوانەی دەرچوو دەکرێت، بۆ دانانی ژمارە و بەرواری نوسراوەکە.
ئینجا لە ڕێگەی خاوەن مامەڵە یان پۆستەبەری فەرمی ڕەوانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-12
بابەت
دوا دەستکاری15-05-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.