پێناسە
بریتییە لە هاوتاکردنی کۆنمرەی ئەو بڕوانامانەی کە لە دەرەوەی عێراق بە دەست هاتوون.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان
/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بڕیاری یەکسانکردن.
بڕوانامەی جداری (Diploma).
بڕوانامەی بە نمرە (Transcript).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
بۆ کەسی بیانی، پاسپۆرت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری یەکسانکردن، بە مەبەستی ئاراستەکردنی داواکارییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبەی هاوتاکردنی کۆنمرە، بە مەبەستی هاوتاکردن.
سەردانکردنی بەڕێوەبەری یەکسانکردن، بە مەبەستی وردبینیکردن و واژۆکردنی هاوتاکردنەکە.
سەردانیکردنی جێگری بەڕێوەبەری نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان، بە مەبەستی وردبینکردن.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردن، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-07
دوا دەستکاری16-03-2022
Add new comment