647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

خزمەتگوزاریی سکاڵا - وەزارەتی تەندروستی

پێناسە
وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییانە، دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پێشکەشدەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سندووقی سکاڵا لە کەرتی گشتی، تایبەت، یان هەر کەموکورتییەک کە پەیوەندی بە تەندروستیی تاکەوە هەبێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- نوسینگەی وەزیر- بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و دڵنیای جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی / نوسینگەی وەزیر / بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیایی جۆری
مەرجەکان
هەبوونی بەڵگەنامەیەک بۆ سەلماندنی ڕاستی سکاڵاکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی سکاڵا.
ناسنامەیەکی فەرمی سکاڵا کار.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیایی جۆرییی لە وەزارەت، یان بەشەکانی پشکنین و دڵنیایی جۆریی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی سەر بە وەزارەت دەکات.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی سکاڵاکە.
بەشی یاسایی، بە مەبەستی بە دواداچوونی سکاڵاکە.
هاوڵاتی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ دووبارە سەردانیکردنەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی گوتەی سکاڵاکار و سکاڵا لە سەرکراو و وەرگرتنەوەی بڕیاری لیژنە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-68
بابەت
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.