مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە)

پێناسە
مۆڵه‌تى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنه‌وه‌)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێکردنى تايبه‌تمه‌ندى عێراقى.
پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمى تايبه‌ت به‌ هاوردن.
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ڕێنمایی تایبەت لە بارەی ھاوردنی خۆراک دەبێت پابەند بێت لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی ٢٠١٢ نوێکردنەوەی دووەم ژمارە (١٨٤٧).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لیستی خۆراک.
بەڵگەنامەی وڵاتی سەرچاوە، کە بزانین ئەم خۆراکە لە چ وڵاتێک بەرھەمھاتووە.
بەڵگەنامەی شیکردنەوە (تحلیل) بۆ ئەوەی پێکھاتەی خۆراکەکە بزانین.
بەڵگەنامەی ھەلال (بۆ ھەندێک خۆراک).
بەڵگەنامەی نەبوونی میلامین و دایوکسین بۆ ھەندێک خۆراک.
بەڵگەنامەی تەندروستی بۆ ئەوەی ئەم خۆراکە لە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە دایە یان نا.
ماوەی پێویست
يه‌ک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبه‌رامبه‌رە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری.
پێدانی نووسراوی ڕێگاپێدان.
ژووری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و سەلامەتی خۆراک دووجار بۆ واژۆکردنی داواکاری نووسراوی ڕێگاپێدان.
ژووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی دوو جار بۆ واژۆکردنی داواکاری نووسراوی ڕێگاپێدان.
ژووری چاودێری و سەلامەتی خۆراک دوو جار بۆ وەرگرتنی داواکارییه‌ واژۆکراوەکه‌ و وەرگرتنی ھەموو پێویستییەکان و بەڵگەنامەکان، نووسراوی ڕێگاپێدان بۆ چاپدەکرێت.
ژووری یاسایی بۆ وەرگرتنی بەڵێننامەی یاسایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-52
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.