پێدانی مۆڵەتی هاوردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان

پێناسە
پێدانی نوسراوی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کۆمپانیا بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کۆمپانیا بوو. هەروەها، کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کارگە بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کارگە بوو.
فەرمانی وەزاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی تەندروستی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی شیکردنەوەی ڕەسەن (Certificate of analysis)، وە بە زمانی ئینگلیزی بێت بۆ هەموو (Batch number).
بڕوانامەی وڵاتی سەرچاوە (Certificate of origin) بە پەسەندکراوی.
لیستی بەرهەمەکان (Packaging list).
پسولەی (Invoice) کڕین.
هاپێچکردنی وێنەی پاکەیجەکە (Art work).
بڕوانامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale certificate).
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنوسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان.
- (١،٠٠٠) دینار بۆ هەر باجێک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە (erequest.kmcakrg.org) داواکارییەکەی پێشکەش دەکات کە تێیدا جۆری ماددەکە دیاری دەکات.
دوای تەواوبوونی ڕێگەپێدان بە شێوەی ئۆنڵاین، هاوڵاتی سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی چاپکردن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسولە و چاپکردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-41
دوا دەستکاری24-07-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.