پێدانى مۆڵەتى پیشەیى هونەرى

پێناسە
سەرجەم ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١)ی لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٤ دا ناویان هاتووە بۆ پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نموونە (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
ئەگەر فەرمانبەر بێت، دەبێت بە ڕەسمی فەرمانگەکەی ڕازی بێت ئەم کارە بکات.
ناسنامەی کاروباری شارستانی (هویة الاحوال المدنیة) وە بۆ کوردانی پارچەکانی دیکە دەبێت کارتی نشینگەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت بە مەرجێک لە یەک (١) ساڵ کەمتر نەبێت.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
پشتگیریی باجی دەرامەت، بۆ سەلماندنی ئەوەی قەرزاری دەوڵەت نییە و باجی دەرامەتی ئەو ساڵەشی داوە کە مۆڵەتی تێدا وەردەگرێ.
ڕەزامەندی دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان (کاروباری ناوخۆ یان ئاسایشی پارێزگا) بۆ ئەوانەی کە جاری یەکەم مۆڵەت وەردەگرن.
بەڵگەنامەی وەرگرتنی ناوی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمانیاکان بۆ یەکەم مۆڵەت وەرگرتن و تەنیا ئەوانەی کاری بازرگانی دەیانگرێتەوە.
گرێبەستی دوکان، یان کار، یان شوێن، یان نووسینگە، کە کاری تێدا دەکات، بە مەرجێک لە بەڕێوەبەرایەتی باجی موڵکایەتیدا پەسەندکرابێت و ڕەزامەندی لەسەر درابێت.
هاوڵاتی بۆی هەیە لە مۆڵەتێک زیاتری هەبێت، بە مەرجێک بریکاری ڕەسمی بۆ شوێنەکانی دیکەی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێککەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان / بەڕێوەبەرایەتى یاسا، دیاریکراو بێت یان ڕێژەیی، بەگوێرەى جۆرى مۆڵەتەکەیە، لە (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی شوێنی جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە وە سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نووسراوی ڕەزامەندییەکان و ئامادەکردنی کلێشەی مۆڵەتەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەی گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-01
دوا دەستکاری14-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.