بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

سەرجەم ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١)ی لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٤ دا ناویان هاتووە بۆ پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نموونە (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).