کەمگری نهێنی (مناقصات)

پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا و گرێبەستەکانی دابینکردن لە هەرێم و بە پێی ڕێنمایی گرێبەستەکان ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (کەمگری نهێنی)

کاتی کارکردن
بە پێی تەندەرەکە ئاماژەی پێدەکرێت لە ناو ڕاگەیاندنی تەندەر لە ڕۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ بڵاو دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گریبەستەکان / هەولێر
هەولێر / (٣٠) مەتری باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
مەرجەکان
کۆمپانیا تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێم.
هێنانی باجی کۆمپانیاکان.
هێنانی بارمتەی یاسایی لە بانکی حکومی پەسندکراو.
بانک بۆ هێنانی ڕسوماتی دارایی.
پێویستە کاری هاوشێوەی هەبێت.
پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیای هەبێت.
مۆڵەتی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی هەبێت.
بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی بڕی پێویست بارهەڵگری هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی سەلماندنی بوونی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێم.
پشتگیری باجی کۆمپانیاکان ساڵانە.
ڕسومات بۆ کڕینی تەندەر.
بارمتەی یاسایی لە بانکی حکومی پەسندکراو.
ماوەی پێویست
(٤) چوار ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی بەهای گرێبەستەکان دەگۆڕێت نرخەکەی بە پێی گوژمەی پڕۆژەکەیە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەژداربوون لە تەندەر.
ئەنجامدانی گرێبەست دوای ئەوەی بۆی دەرچووە پڕۆژەکە بە تەندەر ڕادەگەیەنرێت ئەو کۆمپانیایەی کە بۆی دەردەچێت دوای بەژداربوونی لە وەزارەت لە پرۆسەی تەندەرەکە ئینجا نوسراوی سپاردنی بۆ دەردەچێت و پێویستە گرێبەست ئەنجام بدات لەگەڵ وەزارەت و بارمتەی کۆتایی بۆ (حسن تنفیذ عقد) و رسومات رسم مول (٠،٠٢) لە هەزارا دوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MNR-19
دوا دەستکاری04-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.