زيادكردنى ئاشكرا (مزايدة)

پێناسە
زیادکردنی ئاشکرا مزایەدەکان بە پێی یاسای فرۆشتن ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان

کاتی کارکردن
لە کاتی دیاریکراو لە ناو اعلانی زیادکردنی ئاشکرا لە ڕۆژنامەی خەبات و کوردستانی نوێ بڵاو دەکرێتەوە،
بەڕێوەبەرایەتی گریبەستەکان / هەولێر
هەولێر / (٣٠) مەتری باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
مەرجەکان
کۆمپانیا تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێم.
پشتگیری باجی کۆمپانیاکان.
هێنانی بارمتەی یاسایی لە بانکی حکومی پەسندکراو.
بانک بۆ هێنانی ڕسوماتی دارایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی سەلماندنی بوونی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێم.
پشتگیری باجی کۆمپانیاکان.
ڕسومات (تسم پول).
بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع).
ماوەی پێویست
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەر بەژدار دەبێت، دوای ئەوەی بۆی دەردەچێت پارەی بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع) دەدات بە وەزارەت لەگەڵ رسوماتی دارایی (٠٢٪) لە هەزارا دوو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەژداربوون لە مزایدە.
ئەنجامدانی گرێبەست دوای ئەوەی بۆی دەرچووە پڕۆژەکە بە مزایدە ڕادەگەیەنرێت ئەو کۆمپانیایەی کە بۆی دەردەچێت دوای بەژداربوونی لە وەزارەت لە پرۆسەی مزایەدەکە ئینجا فەرمانی سپاردنی بۆ دەردەچێت و پێویستە گرێبەست ئەنجام بدات لەگەڵ وەزارەت و بڕی بەرامبەر فرۆشتن (بدل البیع) و ڕسم پول بدات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MNR-18
دوا دەستکاری04-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.