پێناسە
لە پارێزگای هەولیر:
پرۆسەیەکە ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان بە پێی پسولەی خۆراک لە ڕێگای تانکەری گواستنەوەی نەوت لەسەر بنچینەی بنکەکانی ناو شار و دەوروبەر (قەزا و ناحییەکان) لەگەڵ بنکەکانی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمییان:
بڕی (٢٠٠) دوو سەد لیتر نەوتی سپی دەدرێت بە هەر ماڵێک بە پێی ئەم سیستەمە تازەیە کە کارتی زیرەکە.
لە پارێزگای دهۆک:
بەلاڤکرنا گازا سپی لسەر هاولاتییێن ئاکنجێن پارێزگەها دهۆکێ و هەر وەسا نانپێژی و قوتابخانە و دام و دەزگەهین میری و لدەمێ پیتڤی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-دابەش کردنی نەوت

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٣:٠٠ دوانیوەڕۆ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٢٥٣٨٥٢٥
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیڵ:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٤٨٠٦٥٠٧٣٨
شوێن:کازیوە تەنیشت دیلان سیتی
ئیمەیڵ:dsgeoserv٢٠٠٤@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٧٦٢٠٧٦٥
شوێن:جادەی نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
لە پارێزگای هەولێر:
پێویستە ئەو خزمەتخوازەی نەوت وەردەگرێت پسولەی خۆراکی دوا ساڵی هەبێت.
وەرگرتنی بڕی ئەو پارە دیاریکراوەی لە لایەن حکومەتی هەرێم دیاری دەکرێت بۆ هەر سەرۆک خێزانیک.
لە پارێزگای سلێمانی:
هەبوونی کارتی زیرەک بۆ ئەو مەبەستە دابەشکرابوو بە سەر هاووڵاتیان دا.
کۆپیەک لە ناسنامە یان فۆڕمی خۆراکی خاوەن کارتەکە.
دانی بڕی (٥٣٠٠٠) دینار بۆ هەر ٢١٦ ليتر نەوتی سپی.
لە پارێزگای دهۆک:
بو هاولاتیان هەبوونا فۆڕمێ خۆراک.
بو نانپیژيا هەبوونا دەست ويزريا و پشتگیری ژ لاێێ ڕێڤەبەریا چاڤدێریا بازرگانێ.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لە پارێزگای هەولێر :
هێنانی چەکی پارەی باوڕپێکراو لە بانک : تاكو بە گوێرەی ژمارەی بەرمیلەکان بريكارى خۆراك پارە بدات بە لیژنەی ناوبراو کە داهاتەکە بۆ حكومەت دەبێت.
هێنانی ليستى سەرۆک خێزانەکان: بۆ بەراورد کردنی ژمارەی سەرۆک خێزانەکان بريكار لە گەڵ لیستی لیژنەی دابەش کردن.
لە پارێزگای سلێمانی :
کارتی زیرەکی نەوتی سپی ماڵان.
کۆپی ناسنامە یان فۆڕمی خۆراکی خاوەن کارتەکە.
لە پارێزگای دهۆک :

بتنێ پێتڤی ب نڤیسارا چاڤدێری بازرگانی هەیە بو نانپيژ و هەر وەسا لیژنا تەخمینێ بو دام و دازگەهێن میری و بو نەفتا هاولاتيا پێتڤیە ب ڕێکا بریکارێن خوراكى بەڵگە نامەێیت خۆ ئامادە بکەت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە پارێزگای هەلێر: دواى ئاگادار کردنەوەی بريكارى خۆراک بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاوڵاتی دەتوانێت ئەم خزمەتە بە دەست بهێنێت. بۆ هەر خێزانێک بە ماوەی کاتژمێرێك. لە پارێزگای سلێمانی : کاتێك بڕی نەوتی تەواو هەبێت لە عەمبارەکاندا پێویستیمان بە ماوەی (٣)مانگ هەیە بۆ
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە پارێزگای هەولێر:

-ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هیچ ڕسوماتێک لە بریکارەکان وەرناگرین تەنها بڕی ئە پارەیە وەردەگرین لە بریکارەکان کە حکومەت دیاری دەکات کە بۆ هەر سەرۆک خێزانێ بڕی (٥٠٠٠٠) وەردەگرێت بە شێوەی چەک کە ئاماژەمان پێ کردووە بۆ ناو شارى هەولێر و دەورو بەر.
-(٥١٠٠٠)بۆ ناوچە شاخاویەکان وەردەگیرێت بە پێی نوسراومان (٧٠٠)لە بەرواری (٢٦/٩/٢٠١٦.)پاڵپشت بە نوسراوی پارێزگای هەولێر( ٦١٥٧ )لە بەرواری ٢٨/٩/ ٢٠١٦ كە هوپێچ کراوە.
- وە خاوەن بريكارى خۆراك بڕِى (١٥٠٠) هەزارو پێنج سەد دينار بەنەقد لە هاوڵاتیان وەردەگریت وەک قازانج.

لە پارێزگای سلێمانی:

بڕی (٥٣٠٠٠) دينار بۆهەر ماڵێک کە کاتی زیرەکی هەبێت لە ناو شار .
بڕی (٥٤٠٠٠) دينار بۆ هەر ماڵیک کە کارت زیرەکی هەبێت لە دەرەوەی شار (قەزاو ناحیەو گوندەکان).

لە پارێزگای دهۆك : بێ بەرامبەرە .
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە پارێزگای هەولێر:
ئاگادارکردنەوەی بریکارەکانی خۆراک بۆ دیاری کردنی وەرگرتنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان و ئامادە کردنی چەکی پارەی بڕی بەرمیلەکان بۆ لیژنەی دابەش کردنی نەوتی بریکارەکان .
ئاگادار کردنەوەی هاوڵاتیان لە لایەن بریکارەکانی خۆراک بۆ ئامادە بوونی بەرمیلی بەتاڵ.
دوای ئامادە بوونی بەرمیلی هاوڵاتیان , لە ڕێگای تانکەری گواستنەوەی نەوت بەرمیلەکانیان بۆ پڕ دەکرێت واتە (٢١٦) لیتر بۆ هەر سەرۆک خێزانێک.
لە لایەن لیژنەی ناوبراو سەردانی شوێنی دابەش کردن دەکەن بۆ دڵنیابوون لە پڕکرانی بەرمیلەکان بە تەواویی.
لە پارێزگای سلێمانی :
لە هەنگاوی یەکەمدا ، پێویست بە هەبوونی کارتی زیرەک دەکات پاشان لە هەنگاوی کۆتایی دابەش کردنی نەوتەکەیە.
لە پارێزگای دهۆک:
پێداچوونا ڕێڤەبەریا چاڤدێریا بازرگانێ ( بو نان پيژى ) و لیژنا خەملاندنێ بو دام و دەزگەهێن ميرى.
پێداچوونا ڕێڤەبەریا مە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-08
دوا دەستکاری04-04-2022

Add new comment