پێناسە
تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
پێویستە تۆمارکردنی کارگە لە لایەن (KMCA) لە ڕێگای کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی تۆمارکردنی کارگەکە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق.
وێنەیەک لە بڕوانامەی (Good manufacturer practice)، کە ماوەی بەسەرنەچوو بێت.
نووسراوی پێدانی دەسەڵات (کتاب تخویل) لە کارگەی بەرهەمهێنەر بۆ داواکار، بۆ تۆمارکردن لە (KMCA)، کە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێنەر پەسەند کرابێت.
نووسراوی پشتگیری یان وێنەیەک لە ناسنامەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بۆ دەرمانسازی داواکار.
ماوەی پێویست
چواردە (١٤) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان هەر پێنج (٥) ساڵ جارێک.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕمی تۆمارکردنی کارگەی دەرمان.
- (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان هەر پێنج (٥) ساڵ جارێک.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕمی تۆمارکردنی کارگەی دەرمان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
خزمەتخواز لە دوای ماوەی دیاریکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ دووبارە سەردانیکردنەوە.
سەردانیکردنی بەشی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ هۆبەی ژمێریاری.
سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی تۆمارکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-39
بابەت
دوا دەستکاری
03-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان