پێدانی مۆڵەتی هاوردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و مادە (Sterile)ەکان

پێناسە
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کۆمپانیا بوو کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کۆمپانیا بێت. هەروەها، ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کارگە بوو کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کارگە بێت.
فەرمانی وەزاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی تەندروستی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی شیکردنەوەی ڕەسەن (Certificate of analysis)، وە بە زمانی ئینگلیزی بێت بۆ هەموو (Batch number).
بڕوانامەی وڵاتی سەرچاوە (Certificate of origin) بە پەسەندکراوی.
لیستی بەرهەمەکان (Packaging list).
پسوولەی (Invoice) کڕین.
هاپێچکردنی وێنەی پاکەیجەکە (Art work).
بڕوانامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale certificate).
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان.
- (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ هەر باجێک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە (erequest.kmcakrg.org) داواکارییەکەی پێشکەشدەکات کە تێیدا جۆری ماددەکە دیاریدەکات.
دوای تەواوبوونی ڕێگاپێدان بە شێوەی ئۆنڵاین، هاوڵاتی سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانی بەشی چاپکردن دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسوولە و چاپکردنی نووسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانی هۆبەی پەیوەندییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-41
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان